جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان: هێزەکانمان توانای پاراستنی وڵاتیان هەیە

ئەمنی
  • 23-01-2024, 19:15
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان فەریق اول ڕوکن قەیس محمداوی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە بۆ  شاندێکی سەربازی ئیتاڵی جەختی لەوەکردەوەکە هێزەکانی عێڕاق توانای پاراستنی وڵاتیان هەیە.
    بەیاننامەی  فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەهاوبەشەکان کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی"  فەریق اول ڕوکن قەیس محەمەداوی ئەمڕۆ پێشوازی لەشاندێکی سەربازی ئیتاڵی کرد بەسەرۆکایەتی سوپاسالاری ئەرکەکانی ناتۆ لە عێڕاق عەمید نیکۆلا بیازینتی.
    فەریق اول ڕوکن محەمەداوی بەپێی بەیاننامەکە جەختی لەمکووڕبوون کردەوەلەسەر سوود وەرگرتن لە کۆششەکانی هاوپەیمانی ناتۆ بۆ بەرزکردنەوەی تواناکانی هێزە ئەمنیەکانی عێڕاق، لەهەمانکاتیشدا  دەسخۆشی لە ناتۆکرد بۆ پشتیوانیکردنی هێزە ئەمنیەکانی عێڕاق لەبەرەنگاربوونەوەی تیرۆروڕزگارکردنی خاکی نیشتیمان لەجەنگی دژبەداعش.
    ئاماژەشی بەوەکردکە عێڕاق بەرەو لێکگەیشتنی هاوبەش هەنگاودەنێت لەگەڵ وڵاتانی دیکە.
    لەلایەن خۆشیانەوە ئەندامانی شاندەکە ئامادەیی هاوپەیمانی ناتۆیان نیشاندا بۆ پشتیوانیکردنی هێزەئەمنیەکان بەشێوەیەک گونجاوبێت لەگەڵ بۆچوونی حکومەتی عێڕاقی.