عێڕاق وفەڕەنسا هاوکاری سەربازی نێوانیان تاووتوێدەکەن

ئەمنی
  • 10-10-2023, 18:00
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    سوپاسالارفەریق اول هێزی تایبەت ڕوکن عبدالامیر ڕشید یاڕەڵڵا وهاوتا فەڕەنسیەکەی فەریق اول تییری بورکارد ـەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە هاوکاری سەربازی نێوانیان تاووتوێکرد.
    وەزارەتی بەرگری لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت ڕاگه‌یاند" لەسەربانگهێشتی فەرمی سوپاسالاری فەڕەنسی فەریق اول تییری بورکارد سوپاسالاری عێڕاق فریق اول ڕوکن یاڕەڵڵابەیاوەری شاندێکی باڵای سەربازی هەستا بەسەردانێک بۆ فڕەنسا، لەشاری پاریس هاووتا فەڕەنسیەکەی وژمارەیەک لە فەرماندە سەربازیەکان لەپێشوازیدابوون.
    وتیشی لەسەردانەکەدا باس لە هاریکاریە سەربازیەکان کرا دەربارەی پەڕەپێدانی سوپای عێڕاقی لەڕووی تەکنیکی سەربازیەوە.
    لەلایەن خۆشیەوە سوپاسالار سوپاسگوزاری خۆی ئاڕاستەکرد بۆ ئەوپێشوازیە گەرمەو هەروەها سوپاسی یارمەتیەکانی فەڕەنسای کرد لە کاتی جەنگی دژبەتیرۆر.
    ئەمەو لایەنی فەڕەنسی دەسخۆشی لەتواناکانی سوپای عێڕاقی وکۆششەکانی کرد لەبەرەنگاربوونەوەی تیرۆر.