لیوا یەحیا ڕەسووڵ: لە بۆردومانی بنکەی سەربازی عەین ئەسەد سەربازێکی عێراقی بریندار بوو

ئەمنی
  • 20-01-2024, 21:00
  • +A -A

    بەغداد-INA
    لیوا "یەحیا ڕەسووڵ " وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان ڕایگەیاند :-کە سەربازێکی عێراقی لە بۆردومانی بنکەی سەربازی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار برینداربووە،هاوکات جەختی لەوەش کردەوە کە هێزە ئەمنییەکان تاوانبارانی ئەو کردەیە دەستگیردەکات و ڕاپێچی دادگایان دەکات.
    لیوا "یەحیا ڕەسووڵ " بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند:- ژمارەیەک مووشەک لە نزیک بارەگای لیوای 29، فیرقەی 7 ی سەر بە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی جەزیرە، لەناو بنکەی عەین ئەسەد کەوتۆتە خوارەوە و سەربازێک بریندار بووە، ئەوە جگە لەزیانگەیاندن بە بارەگاکە.
    ڕوونیشیکردۆتەوە :- کە بنکەی عەین ئەسەد بارەگای یەکە سەربازییەکانمان لەخۆدەگرێت،هەروەک پێکهاتوە لە  بنکەیەکی ئاسمانی و فەوجەکانی پاراستن و پاسەوانی و بارەگای فەرماندەیی جەزیرە لێ جێگیرە،ئەوە جگە لە بوونی کەمپێکی مەشقی سەربازی عێراقی.
    لیوا "یەحیا ڕەسووڵ "دووپاتیشی کردەوە:- کە هێزە ئەمنییەکانی عێراق بە پاڵپشتی هەوڵە هەواڵگرییەکان دەگەنە سەر تاوانباران و ڕاپێچی بەردەم دادگایان دەکات بۆ ئەوەی سزای توند وەربگرن.