پێکهاتەی هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی عێراق بۆ یاری ڕووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ هاوتا میسرییەکەی ڕاگەیەندرا

وەرزش
  • 20-01-2024, 19:30
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمڕۆ شەممە،فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق پێکهاتەی هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی عێراقی لە یاری دۆستانەی بۆ ڕووبەڕووی لەگەڵ هاوتا میسرییەکەی ڕاگەیاند.
    فیدراسیۆنی تۆپی پێ  لە بەیاننامەیەکدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا ڕایگەیاندووە:- پێکهاتەی هەڵبژاردەی ئۆلۆمپی عێراق  پێکهاتووە لە هەر یەک لە ( حسێن حەسەن،کەرار سەعد، یوسف ئیمام،حسێن عامر،مستەفا سەعدون، حەسەن خالد، مونتەزەر محەمەد، باقر عەتوان، نیهاد محەمەد ،مونتەزەر عەبدولئەمیر،حسێن لاوەندی).
    وەک بەیاننامەکە ئاماژە پێداوە:- یاری دۆستانەکە لە  یاریگای یەکێتی تۆپی پێی ئیمارات لە دوبەی بەڕێوەدەچێت.