هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی بەرامبەر سعودیا بە دووگۆڵ بەرامبەر بە یەك گۆڵ دۆڕا

وەرزش
  • 27-03-2022, 09:08
  • +A -A

    بەغدا - INA
    هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی دووەمین یاری خۆی لە پاڵەوانێتی دوبەی نێودەوڵەتی بەرامبەر بە سعودیە بە ئەنجامی 2-1 دۆڕا لە چوارچێوەی پاڵەوانێتی دوبەی دۆستانە
    پەیامنێرمان رایگەیاند كە هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی  و لە یارییەكانی پاڵەوانی دۆستانەی دوبەی بەدوو گۆڵ بەرامبەر بەگۆڵێك لە گەڵ هەڵبژاردەی ئۆلۆمپی سعودیە دۆڕا .
    هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی بە حوسێن جولی گۆڵچی و لە هێڵی بەرگری بە هەریەك لە مارتن حەداد و و محەمەد باقر و میرخاس دوسكی وحوسێن عەمار و لەهێڵی ناوەڕاست مونتەزەر مەحمود و هێران ئەحمەد و ئەحمەد سەرتیپ و عەممار غالیب و لە هێڵی هێرش بەریش بە ئەلكسەندەر ئاوراها و وگاع رەمەزان یاریكرد.