ڕاهێنەری ژاپۆن: هەڵبژاردەی عێراق بە جۆش و خرۆشەوە یاریی كرد و شایستەی سەركەوتن بوو

وەرزش
  • 20-01-2024, 12:11
  • +A -A

    دۆحە - INA
    ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ژاپۆن هاجیمی مۆریاسو، دووپاتی كردەوە كە عێراق شایستەی بردنەوەی (2-1) بوو لە یاریگای شاری تەعلیمی لە قۆناغی دووەمی ڕكابەرییەكانی كۆمەڵەی چوارەمی جامی گەلانی ئاسیا.
    پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) لە زاری ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ژاپۆنی نووسیویەتی: تیپەكەی هەلی زۆری لەبەردەم گۆڵەكەدا دروستكرد و سەركەوتوو نەبوون لە تۆماركردنی گۆڵ، تا ماوەیەكی كەم پێش كۆتایی یارییەكە بەهۆی سەختییەكی زۆرەوە لە گەیشتن بە گۆڵ،هڵبژاردەی عێراق كە شایەنی بردنەوە بوو، ئاماژەیە بۆ ئەوەی كە تیپەكەی دەبێت سودوەرگرتن لە هەڵەكان و بە خێرایی هاوسەنگی بگەڕێنێتەوە پێش یارییەكەی داهاتوو بەرامبەر ئەندەنوسیا.
    مۆریاسۆ ووتیشی: یاریزانەكان پێش ئەم یارییە هەوڵێكی زۆریان دا، جەختیشیكردەوە زانیاریی ئەو لەسەر شێوازی یاریكردنی هەڵبژاردەی عێراقی،كە بە جۆش و خرۆشێكی زۆرەوە یارییان دەكرد و تیپەكەی نەیتوانی ئەو یارییە بوەستێنێت.
    لە درێژەی قسەكانیدا وتی: هەڵبژاردەی ژاپۆنی ناچار بوو ڕووبەڕووی بەشێك لە هێرشەكانی عێراقییەكان ببنەوە، لە هەمان كاتدا كاریگەریی هێرشبەری زیاد بكات و سەرچاوەكانی گەیشتن بە ئامانجی بەرامبەر هەمەچەشن بكات، ئاماژەی بەوەشكرد تیپەكەی لە زۆرێك لە هەلەكاندا بەدبەخت بووە.
    ڕوونیشیكردەوە:  ئاستی هەڵبژاردەی ژاپۆن بەو شێوەیە باش نەبوو كە چاوەڕێی دەكرد، بۆیە دەبێت كار لەسەر باری دەروونی یاریزانان بكات، هەرچەندە ئێمە بەرامبەرمان خستە ژێر فشارەوە، بەڵام تەنها توانیمان یەك گۆڵ تۆماربكەین. ئەوە دەكرا لە ئاستێكی باشتردا دەركەوین و یارییەكە هەمەچەشن بكرێت و  بەڵام ئێمە ئەوەمان نەكرد.
    لە كۆتاییدا وتی: داوای لێبردن دەكەین لەبەرانبەر  هاندەرەكانمان، كە هیوامان دەخواست بە بردنەوەی ئەم یارییە دڵخۆشیان بكەین، كاتێك دۆڕاوین یان سەردەكەوین، هەوڵدەدەم ئەرێنی بم بۆ ئەوەی بتوانین بگەڕێینەوە سەر ڕێڕەوی ڕاست، پیرۆزبایی لە هەڵبژاردەی عێراق دەكەم سەركەوتنەكەیان چونكە یارییەكی نایابیان ئەنجامدا.