هەڵبژاردەی نیشتیمانی لە پاڵەوانێتی ئاسیا لە هەڵبژاردەی ژاپۆنی بردەوە

وەرزش
  • 19-01-2024, 17:03
  • +A -A

    بەغداد-   INA
    لە یاری ئەمرۆ هەینی، بەئامادەبوونی 38 هەزار و 663 هاندەر، هەڵبژاردەی نیشتمانی لەگەڵ هاوتا ژاپۆنییەكەی لە  قۆناغی دووەمی كۆمەڵەی چوارەمی پاڵەوانێتی ئاسیا كە لە قەتەر بەڕێوەدەچێت بە 2 گۆڵ بەرامبەر گۆلێك یاریەكەی بردەوە.
    پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) رایگەیاند: هەڵبژاردەی نیشتمانی لە بەرامبەر هاوتا ژاپۆنییەكەی بۆ جامی ئاسیا كە لە قەتەر بەڕێوەدەچێت، بە 2 گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك یاریەكەی بردەوە، گۆڵەكانی هەڵبژادەی نیشتیمانی  لەلایەن یاریزان ئەیمەن حسێنەوە لە دەقیقەی 5 و دەقیقەی 45 ی گێمی یەكەم تۆمار كران، هەرچی گۆڵی ژاپۆنە  لەیەلان یاریزان واتارۆ ئیندو لە دەقیقەی 90 گێمی دووم تۆماركرا بەوجۆرەش هەڵبژاردەی نیشتمانی لە كۆمەڵەی چوارەمدا لە  پێشەنگ مایەوە بە كۆكردنەوەی 6 خاڵ .