فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان كوژرانی بەناو والی جەزیرەی ڕادەگەیەنێت

ئەمنی
  • 18-01-2024, 13:12
  • +A -A

    بەغدا - INA
    فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان كوژرانی چوار تیرۆریستی ڕاگەیاند كە بەناو والی جەزیرەیان لە نێویاندا بووە.
    فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان لە راگەیندراوێكدا كەربە دەستی  ئاژانسی هەواڵی عێراقی   (INA) گەیشتووە، ڕایگەیاندووە، هێزێكی ئۆپەراسیۆنەكانی جەزیرە، بە هاوكاری لەگەڵ حەشدی عەشایەری، توانیویانە لە میانی ئۆپەراسیۆنێكی ئەمنیدا 4 تیرۆریست بكوژن.
    ئاماژەی بەوەشكردووە، لەنێو كوژراوەكاندا ئەو كەسەی بەناو والی جەزیرە بووە.