ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان كوژرانی دوو تیرۆریست لە سنوری كەركوك ڕادەگەیەنێت

ئەمنی
  • 18-10-2023, 22:18
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان كوژرانی دوو تیرۆریستی لە بۆسەیەكی تونددا لە چەمی چای سەر بە پارێزگای كەركوك ڕاگەیاند.
    فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: لە ئۆپەراسیۆنێكی چۆنایەتیدا لەسەر بنەمای هەوڵێكی چۆنایەتیی هێزە تایبەتەكان و هێزێك لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی كەركوك و بەپێی زانیاریی دروست لە بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی بە هەماهەنگی لەگەڵ شانەی ئامانج/فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان و بە ئامادەبوونی مەیدانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی كەركوك، بۆسەیەكی توند لەلایەن قارەمانانی هێزە تایبەتەكان و هێزێكی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی كەركوكەوە دانرا و ئۆپەراسیۆنەكەش بووە هۆی كوژرانی دوو تیرۆریستی چەتەكانی داعش.
    ئاشكراشیكرد: تەرمی تیرۆریستێكی دیكە كە بۆمبڕێژكرابوو لە ژێر كۆنتڕۆڵ و بەبێ قوربانیدان لەچەمی چای لە سنوری كەرتی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی كەركوك تەقێندرایەوە.
    ئاماژەی بەوەشكرد: هێزەكانمان بەسەرپەرشتی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان هێشتا نموونەیەكی مەیدانییان هەیە كە توانای تێكشكاندنی توخمە تیرۆریستییە شكستخواردووەكانیان هەیە.