جەوییە سەركەوتنێكی گرنگی بەسەر جەزیرەی ئیمارات تۆماركرد

وەرزش
  • 23-04-2022, 13:41
  • +A -A

    بەغدا ـ INA     
    یانەی قوە جەوییەی عێراق دوێنێ شەو هەینی لە گەڕی پێنجەمی گروپی دووی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئاسیا سەركەوتنێكی گرانبەهای كوشندەی بەسەر یانەی جەزیرەی ئیمارات  بە ئەنجامی (3-2) تۆماركرد.
    سەرەتا ئیبراهیم بایش لەخولەكی 6 گۆڵی بۆ یانەی قوە جەوییە تۆماركرد،دواتر یاریزان عەلا عەباس لەخولەكی 60 گۆڵی دووەمی تۆماركرد،یاریزانی جەزیرەی ئیمارات عەبدولًڵا رەمەزان گۆڵی یەكەمی لە خولەكی 62 بۆ جەزیرە تۆمار كرد وهەمان یاریزان لە خولەكی 76 گۆڵی دووەم ویەكسانی بۆ جەزیرەی ئیمارات تۆماركرد.
    لەخولەكی 90+1دا شەریف عەبد كازم سێیەمین گۆڵی بردنەوەی یانەی قوە جەوییەی عێراق  تۆماركرد،بەم سەركەوتنە یانەی قوەجەوییە بوو بە 7 خاڵ لە ریزبەندی دووەم خۆی گرتەوە،بەڵام جەزیرەی ئیمارات بە 4 خاڵ لە ریزبەندی چوارەم مایەوە.