ڕاگەیاندنی ئەمنی دەستگیرکردنی کەسێکی ڕاگەیاند کەلە زیندانی بادوش هەڵاتبوو

ئەمنی
  • 16-01-2024, 09:46
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کە هەڵاتوویەکی لەزیندانی بادوش
    دەستگیرکردووە کە خۆی بەکارمەندی ئەمنی گۆڕیوە.
     شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی" تیمەکانی هەواڵگری تایبەت بە دژەتیرۆر پاش بەدەستهێنانی زانیاری وبەماددەی 405 و بەدوداچوون بۆ یەکێک لەوانەی لە زیندانی بادۆش هەڵاتوون کەخوازیاری سەردانی فەرمانگەی پاسپۆرتی کرد لە بەغداد، پاش کۆڵینەوە لەزانیاریەکان بۆسەیەکی بۆدانراودەستگیرکراودەرکەوت کە بە ناسنامەیەکی ئەمنی ساختە کارەکانی خۆی ڕایی دەکات.
    وتیشی کە تاوانبارەکە دانی بەوەدانا کەلەزیندانی بادۆش هەڵاتووە، تۆمەتبارەکە وتەکانی تۆمارکرا وڕادەستی لایەنە ئەمنیەکان کرا بۆ ئەوەی بەپێی بڕیاری دادوەر سزای خۆی وەرگرێت.