یەكەم یاری جامی ئاسیا دەست پێكرد

وەرزش
  • 12-01-2024, 20:25
  • +A -A

    بەغدا - INA
    یاریی یەكەمی جامی ئاسیا لە نێوان هەردوو هەڵبژاردەی قەتەر و لوبنان دەستیپێكرد.
    پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی ( INA) رایگەیاند یاریی یەكەمی جامی ئاسیای نێوان قەتەر و لوبنان دەستیپێكرد.
    24شایەنی باسە تیپی نێودەوڵەتی بەشداری پاڵەوانێتی كیشوەری دەكەن، كە دابەشكراون بەسەر 6 گروپدا:
    *گرووپی یەكەم: قەتەر، چین، تاجیكستان و لوبنان.
    *گرووپی دووەم: ئوسترالیا، ئۆزبەكستان، سوریا و هیندستان.
    * گروپی سێیەم: ئێران، ئیمارات، هۆنگ كۆنگ، فەلەستین.
    * گروپی چوارەم: ژاپۆن و ئەندەنوسیا و عێراق و ڤێتنام.
    *گرووپی پێنجەم: كۆریای باشوور، مالیزیا، ئوردن و بەحرەین.
    *گرووپی شەشەم: سعودیە، تایلەند، قیرغیزستان و عومان.