ئەمڕۆ ئۆلۆمپی عێراق لە تاقیكردنەوەیەكی سەختدا بەرانبەر سعودیە

وەرزش
  • 26-03-2022, 09:16
  • +A -A

    به‌غدادـ INA

    ئەمڕۆ شەممە هەڵبژاردەی ئۆلۆمپی عێراق دووەم یاری لەپاڵەوانێتیی نێودەوڵەتی دوبەی بەرامبەر هاوتا سعودییەكەی ئه‌نجام دەكات، هەڵبژاردەی عێراق  بەدوای یەكەم سەركەوتنی خۆی لەپاڵەوانیەتییەكەدا دەگەڕێت دوای ئەوەی لەیاریی كردنەوەیدا بەرامبەر ڤێتنام بەبێ گۆڵ یەكسان بوون، راهێنەری ئۆڵۆمپی عێراق  میرۆسلاڤ سۆكۆبی چیك بەنیازە كۆمەڵێك یاریزانی نوێ یاری پێبكات كە دەرفەتی ئەوەیان نەبوو بەرامبەر ڤێتنام دەربكەون لەكاتێكدا سەوزی سعوودی توانی بە ئەنجامی (2-0) ئۆزبەكستان ببڕێت.

    سەرەڕای ڕووبەرووبوونەوەی عێراق و سعودیە سبەینێ لەخولی دووەمدا چوار یاری تر ئەنجام دەدرێت، تایلەند ڕوبەڕوی كرواتیا دەبێتەوە و ڤێتنام لەگەڵ چیندا یاری دەكات ،قەتەریش یاری ژاپۆن دەكات  و ئیمارات بەرامبەر ئۆزبەكستان یاری دەكات.

    بەشداری عێراق لەپاڵەوانێتی دوبەی بەشێكە لەئامادەكارییەكانی بۆ جامی ئاسیا ی ژێر (23) ساڵ كە لەسەرەتای مانگی حوزەیرانەوە لەئۆزبەكستان دەستپێدەكات ،هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی عێراق كەوتە پاڵ هەڵبژاردەكانی  ئوسترالیاو ئوردن و كوێت لە پاڵەوانێتییەكە.