دادوەری بڕیاری لەسێدارەدان بۆ تیرۆریست ئەبودجانە دەردەکات

ئەمنی
  • 2-01-2024, 16:57
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەنجومەنی باڵای دادوەری ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ تیرۆریست ئەبودجانە دەرکرد.
    دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی" لە ئۆپەراسیۆنێکی جۆریدا کە دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی پێشتر لە شاری کرکوک ئەنجامیدا توانی تیرۆریستێک بەنازناوی ئەبودوجانە دەستگیربکات ئەویش بەپێی مادەی چواری تیرۆر لەکاتێکدا کەخوازیاری ئەوەبوو تەقینەوەک لە ناوبازاڕی کەرکوک ئەنجام بدات، هەروەها ئەو تیرۆریستە پێشتر چەندین کردەوەی تیرۆریستی ئەنجامداوە لەچەند شوێنێکی کەرکوکدا، لەوانە بەئامانجگرتنی مەفرەزەکانی پۆلیس لەناوچەی پەنجا عەلی و لە فەیلەق لە ناوچەی یەکی حوزەیران کەبەهۆی کەوتنەوەی چەندەها شەهید وبریندار.
    وتیشی" پاش تەواوکردنی لێکۆڵینەوەکان حەواڵەی دادوەری عێڕاقی کراو دادگای تاوانەکانی کرکوک بڕیاری لەسێدارەدانی بۆدەرکرد.
    هەروەها دادوەری بڕیاری زیندانی هەتاهەتایی بۆ 3 تیرۆریستی دیکە دەرکرد کە زاڵگەی 55 یان کردبووە ئامانج کەبووەهۆی برینداربوونی ئەفسەرێک و ئەندامێکی دیکەی سەربەهێزە ئەمنیەکان.