سێ دادگا ژمارەیەک بڕیار بۆ چەند تاوانبارێکی دەستدرێژی بۆ سەر منداڵان دەردەکان

ناوخۆ
  • 16-05-2023, 10:40
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەنجومەنی باڵای دادوەری ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە چەند بڕیارێکی دژ بە ژمارەیەک تاوانبار بەدەستدرێژی سکسی دەرکرد.
    سەنتەری ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی باڵای دادوەری لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی 
    کەوت وتی دادگای تاوانی بەسڕەبڕیارێکی دەرکرد بە لەسێدارەدانی تاوانبارێک کە دەستدرێژی سێکسی کردبووە سەر کچێکی منداڵ و پاشانیش کووشتویەتی کە بەپێی مادەی 406/1/ٲ لەیاسای سزادانی عێڕاقی بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ دەرکرا.
    هەروەها دادگای ڕەسافە بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ تاوانبارێک دەرکرد کە دوو کچی منداڵی ڕفاندووەو بەپێی یاسای سزادانی عێڕاقی ژمارە 393/1/-ٲی ساڵی 1969فەرمانی بۆدەرکرا.
    وتیشی دادگای تاوانەکانی سەڵاحەدین بڕیارێکی زیندانی بۆ ماوەی 15 ساڵ بۆ تاوانبارێک دەرکرد کە دەستدرێژی سکسی کردبووە سەر منداڵێک ئەویش بەگوێرەی مادەی 396 / 2 لەیاسای سزادانی عێڕاقی.