لە قۆناغی پێشكۆتایی جامی یەكێتی تۆپی پێی ئاسیا، یانەی كارەبا ڕووبەڕووی یانەی عەهدی لوبنانی دەبێتەوە

وەرزش
  • 28-12-2023, 15:34
  • +A -A

    بەغدا - INA
    تیروپشكی قۆناغی پێش كۆتایی جامی یەكێتی تۆپی پێی ئاسیا، یانەی كارەبایی عێراقی، ڕووبەڕووی یانەی عەهدی لوبنانی دەبێـەوە.
    ئەمڕۆ پێنجشەممە لە بارەگای سەرەكی یەكێتی تۆپی پێی ئاسیا لە كوالالامپوری پایتەختی مالیزیا تیروپشكی پاڵەوانێتی جامی یەكێتی تۆپی پێی ئاسیا بۆ وەرزی ٢٠٢٣-٢٠٢٤ تیروپشك كرا و ئەنجامەكانی یارییە هاوسەنگەكانی لێكەوتەوە.
    یانەی كارەبای عێراقی لە یاری گەڕانەوە لە یاریگای عەهد ڕووبەڕووی یانەی عەهدی لوبنانی دەبێتەوە و یاریی گەڕانەوەش لە نێو یاریگای نێودەوڵەتی بەسرە میوانداری دەكرێت.
    ١١ یانە لە قۆناغی كۆمەڵەكانەوە سەركەوت بۆ خولی نۆزدەهەمی پاڵەوانێتییەكە كە لە مانگی ئەیلولەوە بە بەشداری ٣٦ یانە لە پێنج ناوچەی جیاوازی یەكێتی ئاسیا دەستیپێكرد.