(INA) لەڕاپرسییەکی کۆلێژی ڕاگه‌یاندندا پلەی یەکەمی بەدەستهێنێت

ناوخۆ
  • 26-12-2023, 13:13
  • +A -A

    به‌غداـ INA - فاتیمە ڕەحمە

    وێنە: سەتار غه‌زوی

    ئەپڵیکەیشنی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) پلەی یەکەمی بەدەستهێنا لە ڕاپرسی ساڵانەی ڕای گشتی بۆ ساڵی ٢٠٢٣ کە لەلایەن کۆلێژی ڕاگەیاندن لە زانکۆی بەغدا ئەنجامدرا بۆ باشترین ئەدای پێشکەشکراو لەلایەن دەزگا جۆراوجۆرەکانی ڕاگەیاندنه‌وه‌.

       هەروەها ڕادیۆی کۆماری عێراق وەک باشترین ڕادیۆ پلەی یەکەمی بەدەستهێنا، کەناڵی گشتی ئەلعێراقییە پلەی دووەمی بەدەستهێنا، هەروەها بێژەری کەناڵی هەواڵی ئەلعێراقیە، سادق ئەلشەمەری وەک باشترین بێژه‌ری هەواڵ دیاریكرا، پەیامنێری کەناڵی هەواڵی ئەلعێراقیە سەجاد  مه‌وسه‌وی وەک باشترین پەیامنێری هەواڵ پلەی یەکەمی بەدەستهێنا و رۆژنامه‌ی(  سه‌باح )یش وەکو پلەی دووەمی بەدەستهێنا.

     لەوبارەیەوە سەرۆکی زانکۆ، د.مونیر حەمید سەعدی، بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) دووپاتی کردەوە کە خوێندکارانی دەرچووی بەشی پەیوەندییە گشتییەکان لە کۆلێژی ڕاگەیاندنی زانکۆی بەغدا، توێژینه‌وه‌یه‌كی ڕاپرسی بەپێی کۆمەڵێک میحوەر ئەنجامیداوه‌ کە مامەڵە لەگەڵ کاریگەری پەیامی میدیایی، ڕادەی قبوڵکردن، و ڕادەی ڕوونی بەپێی کۆمەڵێک ستاندارد لە ڕێگەی فۆرمێکی بە وردی ئامادەکراو و کۆکردنەوەی ئەنجامەکان.

    ئاماژەی بەوەشکرد" ڕاپرسییەکە هەزار و 100 کەسی لەخۆی گرتبوو، ئەم نمونەش کۆمەڵێک ستافی مامۆستایانی زانکۆ جیاوازەکانی عێراقی لەخۆگرتبوو، بەمجۆرەش بۆچوونەکانیان لەسەر ئەم بابەتە ڕەنگدانەوەی هەبوو.

     

     لەلایی خۆیه‌وه‌ ڕاگری کۆلێژی ڕاگەیاندن، د.عەمار تاهر، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: بەشی پەیوەندییە گشتییەکان و به‌دەستپێشخەری خوێندکارانی دکتۆرا، کۆلێژی ڕاگەیاندن ساڵانە ڕاپرسییەک ئەنجام دەدات  بەمەبەستی پێوانەکردنی بەرنامەکانی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی و ڕۆژنامەی له‌لایه‌ن شەقامی عێراقیه‌وه‌، ئاماژە بەوە دەکات کە “ئەنجامەکانی ڕاپرسییەکە هەمەچەشنە و باشترین ئەپلیکەیشن، باشترین دەزگا، باشترین کەناڵی مانگی دەستکرد، باشترین ڕادیۆ، هەروەها هەموو میدیاکانی دیکە لەخۆدەگرێت.

    هه‌روه‌ها وتی" ئەم ڕاپۆرتە ساڵانەیە یارمەتیدەرە بۆ کاردانه‌وه‌ی زانکۆکە لەگەڵ دامەزراوەکانی ڕاگەیاندن و داوا لە بەرپرسان دەکات هەوڵی زیاتر و باشی بخەنەگەڕ، و ئەنجامەکانیش ڕاستەقینەن چونکە لە ئەنجامی ئەو شێوازە زانستیانەی کە بەکارهێنراون ده‌ركه‌وتوون.