به‌پێی ڕاپرسییەکی حکومەت متمانەی گشتی بەئەدای حکومەتی سودانی بە ڕێژەی لەسەدا 78 هەیە

سیاسی
  • 11-09-2023, 11:59
  • +A -A

    بەغدا - INA 

    تیمی راو بۆچوون له‌ده‌سته‌ی ڕاوێژکاران لە ئەنجومەنی وەزیران ڕاپرسییان لەسەر ئەدای سیاسی و خزمەتگوزاری سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران محه‌مه‌د شیاع سودانی ئەنجامدا بۆ دەستنیشانکردنی ڕای گشتی سەبارەت بە خزمەتگوزارییە گشتیەکان و ئەو سیاسەتانەی کە لەلایەن دەزگاکانی حکومەتەوە ئەنجام دەدرێن، هەروەها بۆ دەستنیشانکردنی متمانه‌ی هاوڵاتیان بە ئەدای سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران لە ماوەی هەشت مانگی یەکەمی ده‌ستبه‌كاربوونی حکومەتەکەیدا.

    کۆپییەک له‌ ئەنجامی ڕاپرسییەکە  دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە، دەریخستووە کە “ متمانەی ڕای گشتی بە ئەدای حکومەتی سودان گەیشتووەتە 78%، لەگەڵ 38%ی عێراقییەکان بە تەواوی (متمانەیان) بە سیاسی و ئەدای خزمەتگوزاری سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران محەمەد شیاع سودانی هه‌یه‌، لە کاتێکدا (40) لەسەد ئه‌وانه‌ی وەڵامیان داوەتەوە، تاڕادەیەک متمانەیان بە ئەدای ئەو هەیە بە بەراورد بە 22% کە وەڵامیان داوەتەوە (متمانه‌یان به‌ئه‌دای نه‌بووه‌).

    ڕاپرسییەکە کە بەپێی ڕێكاره‌ زانستییەکان ئەنجامدراوە، شێوازی نموونەی هەڕەمەکی گرتۆتەبەر، کە ژمارەیان نزیکەی (9) هەزار کەس لە هەموو تەمەن و گروپە کۆمەڵایەتی و پیشەییەکانەوە بووه‌، بەسەر سەرجەم پارێزگاکانی عێراقدا دابەشکراون، بەپارێزگاكانی هەرێمی کوردستانیشەوە.

    ڕاپرسییەکە پرسیارێکی لەخۆگرتبوو کە ئاراستەی نموونەکە کرابوو، کە بریتی بوو لە ڕادەی متمانەیان بە حکومەت و ئەدای خزمەتگوزارییەکانی سەرۆک وەزیران، بژاردەکانی وەڵامەکە بریتی بوون لە (متمانەی تەواوم هەیە)، (تاڕادەیەک متمانەم هەیە)، و (متمانه‌م نییه‌). پارێزگای قادیسیە لە پلەی یەکەمدا هاتووه‌، گەیشتە (18) لەسەد ڕێژەی بەشداریکردن بووه‌ و وه‌ڵامیان له‌نێوان متمانه‌ی ته‌واوم هه‌یه‌ و تاراده‌یه‌ك متمانه‌م هه‌یه‌، و پارێزگای سلێمانی ڕێژەی بەشداریکردنی لەسەدا (1) بووه‌ و ڕێزبه‌ندی کۆتاییدا هاتووه‌، و بەشه‌داری ژنان به‌رێژه‌یه‌كی ڵاوازبووه‌ تەنها لەسەدا (16) بووە، بە بەراورد له‌گه‌ڵ پیاوان كه‌رێژه‌ی به‌شداریكردنیان لەسەدا (٨٤) بووه‌.

    لەئەنجامی ڕاپرسییەکەدا دەرکەوتووە کە ڕێژەی داواکارانی کار لە نێوان دەنگدەراندا زۆرترین بووە و گەیشتووەتە (36) لەسەد، وەڵامی زۆرینەیان لە نێوان “متمانەی تەواوم هەیە” و “متمانەم تا ڕادەیەک هه‌یه‌” دابەشکراوە، لە کاتێکدا کە کەمترین ڕێژەی بۆ ئەو کەسانە بووە کە وەڵامیان داوەتەوە “متمانەم نییە”.

    تیمی ئه‌نجامده‌ری راپرسیه‌كه‌ ئاماژە بەوەداوه‌ کە "ڕاپرسییەکە بە هاوکاری دەسته‌ی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان و ناوەندی داتا نیشتمانییەکان ئه‌نجامدراوه‌"، جەختیشی لەوە کردەوە کە "  ڕاپرسییەکانی دیکە به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام ئه‌نجامده‌ده‌رێت بۆ بەدواداچوونكردن بۆ ئاراسته‌ی بیروڕای گشتی سەبارەت بە ئەدای حکومەت  و سیاسەتە گشتیەکان بە شێوەیەک کە یارمەتی لایەنە پەیوەندیدارەکان بدات لە داڕشتن یان هەموارکردنەوەیان."

    جەختیشی لەوە کردەوە "سودی ئەم ڕاپرسییە ئەوەیە کە هەموو پارێزگاکانی عێراق دەگرێتەوە بە پارێزگاكانی هەرێمی کوردستانەوە، و بە بەشداریی هەموو ئاستەكانی خوێندن وزانستی ووه‌زیفی و ئەکادیمییە جیاوازەکانیان له‌هه‌ردوو كه‌رتی گشتی و تایبه‌ت. جگە لەوەش ڕاپرسییەکە بە شێوەیەکی ئەلیکترۆنی لە هەموو قۆناغەکانیدا ئه‌نجامدراوه‌، له‌سەرەتای رگه‌یاندنی ودەنگدان و کۆکردنەوەی زانیاری و شیکردنه‌وه‌یان، وپشت به‌سێرڤەرە ئەلیکترۆنییە نیشتمانییەکانی پەسەندکراو به‌ستراوه‌ بۆ ڕاپرسی و پاراستنی زانیاری و داتاکان بە شێوەیەکی تەواو پارێزراو شێوازی و ئەپڵیکەیشنی سۆشیال میدیا بەکارنەهێنران جگە لە پەرەپێدانی ڕاپرسییەکە"، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە "ئەم ڕاپرسییە یەکەم ڕاپرسییە لە جۆری خۆیدا لە ڕووی بەشداریکردنی هەموو تەمەنییەکان.

    لەڕاپرسییەکەدا دەرکەوتووە کە “رێژەی بەشداریکردن لە پارێزگاکانی (میسان، ئەنبار، نەجەف، دهۆک، واست، کەرکووک، نەینەوا دیالە، و بەسرە) لە نێوان 3% بۆ 4% بووە، لە کاتێکدا بەشداریکردن لە پارێزگاکانی (سەلاح الدین، زیقار، موسه‌ننا) به‌رێژه‌ی 5% بووە، ورێژه‌ی به‌شداری له‌ پارێزگای بابل و كه‌ربلا 6% بووه‌، و هەولێربه‌شێوه‌یه‌كی جیا هاتووه‌ بە ڕێژەی  به‌شداری له‌7% لە كۆی ده‌نگده‌ران، وهه‌ولێر یه‌كه‌م بووه‌ له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان له‌رێژه‌ی به‌شداریكردن 58% و دهۆك 34% و سلێمانی 8% بووه‌ ورێژه‌ی به‌شداری له‌هه‌ر سێ پارێزگای هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتووته‌ 12%.  

    لەڕاپرسییەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە “پارێزگای قادیسیە سەرەڕای دابەزینی ئاستی خزمەتگوزارییەکانی پێشکەشکراو و کەمی ژمارەی هاووڵاتیان تێیدا، لە پێشەنگی لیستی ڕێژەی سەدی دەنگدەراندایە، ئەمەش ئەوە پیشان دەدات کە “سەردانەکەی سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران بۆ پارێزگاکە و ڕاگەیاندنی فراوانکردنی پاڵاوگە و دابینکردنی هەلی کار بۆ خەڵکی پارێزگا زۆرترین کاریگەری لەسەر دەنگی 77%ی خەڵک بووه‌.” بەشداربووان (متمانەی تەواوم هەیە) و (متمانەم تا ڕادەیەک هەیە ، بە بەراورد بە 22 کەس کە دەنگیان داوە (متمانەم نییە).

    لەڕاپرسییەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە “ژمارەی خەڵک لە پارێزگای بەسرە 8%ی دانیشتوانی عێراق پێکدەهێنێت، بەڵام ڕێژەی بەشداریکردن لە ڕاپرسییەکەدا بە بەراورد لەگەڵ پارێزگاکانی تر کەم بووە”، ئەمەش ئەوە دەردەخات کە “هۆکارەکە باوەڕی دانیشتوانی بەسرەیە”. کە ئەو دەستکەوتانەی لە شارەکەدا بەدەست هاتوون بەهۆی هەوڵەکانی پارێزگارەوە هاتووە نەک دامەزراوەکانی دەوڵەت و نووسینگەی سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران.

    ڕوونیشیکردەوە، “ڕەنگە باشتر بێت ڕاپرسییەک بۆ پارێزگاراکان ئامادەبکرێت تا ڕادەی متمانەی شەقامی عێراقی پێیان دەربخات، هەریەکەیان بەپێی پارێزگاکەیان”، ئاماژەی بەوەشکرد، “رێژەی بەشداربووان بەپێی باری دامەزراندنیان دەریخستووە کە زۆرترین ڕێژەی دەنگدەران لە کەسانی کارخواز و داهات و کارمەندانی کەرتی گشتیەوە هاتووە، کە ڕێژەیەکە دەگاتە 84%ی کۆی دەنگدەران، لەکاتێکدا 16%ی دیکە بەسەر کارمەندانی کەرتی تایبەت، کارمەندانی سەربازی، و پیاوانی كار وخانەنشینەکاندا دابەشکراوە.

    جەختیشی لەوە کردەوە کە "رێژەی ئەو دەنگدەرانەی کە بەدوای کاردا دەگەڕێن، 34%ی کۆی دەنگدەرەکان بووە، کە 38%یان وەڵامیان داوەتەوە (تاڕادەیەک متمانەم هەیە)، 36% وەڵامیان داوەتەوە (متمانەی تەواوم هەیە)، و 26% وەڵامیان داوەتەوە (متمانەم هەیە)، ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە" ڕێژەی سەدی ئەوانەی متمانەی تەواویان هەیە، و تا ڕادەیەک، ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە پلەیەک لە گەشبینی و هیوا لەناو ئەم بەشەدا لە پلان و ڕێوشوێنە جدییەکانی حکومەتدا هەیە بۆ ڕەخساندنی هەلی کاری شایستە بۆیان، و کە ئاراستەکانی بەرنامەی حکومەت بە ئاراستەیەکی دروستدا دەڕوات، وەک ئەوان پێیان وایە”.

    هه‌روه‌ها رێژەیه‌كی کەمی پیاوانی كار بەشداربوو لە ڕاپرسییەکەدا، کە دەکاتە 2%، ئەمەش ڕەنگە بەهۆی کەمی ژمارەی ئەم توێژە بێت لە کۆمەڵگادا بەگشتی، بەڵام ژمارەی دەنگدەران گەیشتە 205 پیاوی كار، کە ئەمەش ژمارەیەکی باشە ئەگەر بەراورد بە ژمارەی پیاوانی كار بەگشتی لە عێراق بكرێت، کە 88 کەسیان وەڵامیان داوەتەوە “متمانە تا ڕادەیەک هه‌یه‌”، لە کاتێکدا ژمارەی ئەوانەی وەڵامیان داوەتەوە “متمانەی بە تەواوی هه‌یه‌” 68 کەس بووە، هەروەها ژمارەی ئەوانەی وەڵامیان داوەتەوە متمانە نییە” بە گشتی گەیشتووته‌ 49 کەس”.