بانکی ناوەندی ڕەتیدەکاتەوە کە بڕێکی زۆر دراوی ناوخۆیی نەمابێت

ئابوری
  • 9-12-2023, 20:30
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمڕۆ شەممە، بانکی ناوەندی ڕەتیکردەوە کە بڕێکی زۆر لە دراوی ناوخۆیی نەمابێت.
    بانکەکە لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا ڕایگەیاندووە:- ئەو دەنگۆیانەی  کە باس  لە دیارنەمانی بڕێکی زۆر دراوی عێراقی و بە قاچاخبردنیان بۆ هەندێک وڵاتی دراوسێ دەکەن ڕاست نین.
    بانکی ناوەندی ئاماژەی بەوەشکردوە :- کە ئەو بڕە لە  دراوی عێراقی بەپێی پێویستی ئابووری عێراق و لە چوارچێوەی پێوەرە توندەکان چاپ دەکرێن.
    بانکی ناوەندی جەختیشی لەوە کردۆتەوە کە تاکە دامەزراوەیە لە عێراقدا کە وردبینی لە ژمێریارییەکان و کارەکانی دەکات لە چوار لایەنەوە کە بریتین لە دیوانی چاودێری دارایی و کۆمپانیایەکی وردبینی نێودەوڵەتی و لیژنەیەکی وردبینی دەرەکی و فەرمانگەی وردبینی ناوخۆیی.
    بانکەکە ئەوەشی خستۆتەروو تۆمەت و دەنگۆی بێ بنەما و بەبێ  هیچ بەڵگەیەک، مەبەست و ئامانجەکەیان زیانگەیاندنە  بە بەرژەوەندییە ئابوورییەکانی دەوڵەت، هەروەک مافی خۆیەتی بانکی ناوەندی ، داوای یاسایی خۆی بۆ دادگاییکردنی هەرکەسێک بخاتەروو کە پەرە بەو جۆرە تۆمەتانە بدات .