بەغداد/INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،ئەنجوومەنی وەزیران کۆمەڵێک بڕیاری نوێی دەرکرد،لەوانە قەرزدان بە حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبڕی دوو ترلیۆن و سەد ملیار دینار.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، ڕایگەیاندووە:- "محەمەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران، سەرۆکایەتی سی و هەشتەمین دانیشتنی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیرانی کرد و تیایدا گفتوگۆی گشتی لەسەر چەند تەوەرێک کرد و چەندین بڕیاڕ و ڕاسپاردەشی دەرکرد :-
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە ، بە پشتبەستن بە لێکتێگەیشتنی هاوبەش لە نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان، و ڕێککەوتن بۆ بەردەوامبوون لە جێبەجێکردنی پابەندبوونە دەستوورییەکان و ناوەڕۆکی یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی،بەشێوەیەک کە مافەگشتییەکان زامن بکات بۆ سەرجەم هاوڵاتیانی وڵات،لە چوارچێوەی تەواوکردنی ڕێکارەکانی وردبینی و چاودێری کە شەفافیەت و متمانە بۆ داهات و خەرجییەکانی دەوڵەت بەدەستبهێنێت، بە ئامانجی دابینکردنی نەختینەیی دارایی بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان،و توانای پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، تاوەکو وەزارەتی دارایی فیدراڵی یەکلاکردنەوەی پرسەکان تەواو دەکات لە جێبەجێکردنی یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی بۆ ساڵانی (2023، 2024، 2025)، هەروەک ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا، کە بڕیاری پێشووی ژمارە (23500) بۆ ساڵی 2023 هەموار بکاتەوە :- بەم شێوەیەی خوارەوە:-
1-بانکەکانی ڕافیدەین و ڕەشید و (TBI) بڕی دوو ترلیۆن و سەد ملیار دینار قەرز دەدەنە حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق بۆ ساڵی دارایی ئێستا،بە سێ قیست و بە بڕی (700) ملیار دینار بۆ هەر مانگێک و لە مانگی ئەیلولەوە دەست پێدەکات.
2. وەزارەتی دارایی فیدراڵی ئەو بڕە قەرزانەی کە لە بڕگەی (1)ی سەرەوەدا ئاماژەی پێکراوە تەرخاندەکات بۆ هەرێم لە بودجەی گشتی فیدراڵی بۆ ساڵی دارایی 2023،دوای یەکلا کردنەوەی قەرزەکان.
3.لە ئەگەری ئەوەی کە پاشماوەی پشکی هەرێم بەس نەبێت بۆ گەڕاندنەوەی بڕە قەرزەکان لە جێبەجێکردنی بڕگەی (2)ی سەرەوە،وەزارەتی دارایی فیدراڵی ئەو بڕە قەرزانەی پێشتر باسکراون بۆ تەرخانکردنی بۆ هەرێم لە بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵی دارایی 2024 دەداتەوە، یان لە هەر باجێکی ترەوە بۆ بانکەکانی ئاماژی پێدراوە.
4. وەزارەتی دارایی پارەیەک لە بانکەکانی کەناویان هاتوە دادەنێت کە یەکسانە بە بڕی قەرزی هەریەکەیان، کە پاش جێبەجێکردنی بڕگەکانی پێشووی (2، 3) دەکێشرێتەوە.
5. دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵی بە هەماهەنگی لەگەڵ فەرمانگەی چاودێری دارایی لە هەرێم، وردبینی لە ژمارەی فەرمانبەران و ئەوانەی مووچەی چاودێری کۆمەڵایەتی و خانەنشینان لە هەرێمدا هەیە دەکەن،بەپێی ئەو لیستانەی کە پێشکەشی وەزارەتی دارایی فیدراڵی دەکرێن و بڕی مووچەکانیان لە ماوەی (30) ڕۆژ
دەبێت بدرێت ، لە بەرواری دەرچوونی ئەم بڕیارە، بەپێی ئەو مەرجانەی کە لەلایەن هەردوو دیوان ئاماژەپێکراوەوە.
هەروەها جێبەجێکردنی ئەوە بڕیارانەی کە دەنگی لەسەر دراوە و لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە پەسەند کراوە،لە بابی دوانزە - بڕگەی (5) - کەتیایدا چاکسازی لە سیستەمی باج و باشترکردنی ژینگەی بازرگانی لەخۆ دەگرێت .
هەروەک ئەنجومەنی وەزیران ئەم بڕیارانەی خوارەوەی پەسەند کرد:-
1.حسابات و بەیانە داراییەکان لەلایەن وردبینیکەرانی شارەزا پەسەند دەکرێن و وەک بنەمایەک بۆ حیساباتی باج، دوای پەسەندکردنی لەلایەن ئەنجومەنی چاودێری ژمێریاری و پیشەی وردبینی لەسەر دەکرێتەوە،کە لەلایەن سەرجەم باجدەرانەوە پێشکەش دەکرێت ، هەر لە تاک و کۆمپانیا و فەرمانگەکان بۆ دەستەی گشتی باج.
2. سەبارەت بەو بەیانە داراییانەی کە لەلایەن باجدەرانەوە پێشکەشی دەستەی گشتی باج دەکرێن و ناچنە ژێر وردبینی لەلایەن وردبینیکەرێکی مۆڵەتپێدراوەوە،بە پشتبەستن بە سیستەمی نوسراوی بازرگانی بۆ مەبەستی باجی داهات ژمارە (2)ی ساڵی 1985، ئەوەی لە بڕگەی (1)دا هاتووە، بە مەرجێک لەلایەن فەرمانگەکانی ڕێکخستنی ژمێریارییەوە ڕێکخراوە کە مۆڵەتیان لەلایەن سەندیکای ژمێریاران و وردبینینەوە هەیە.
3. بڕی باج بەپێی داتاکانی (1 و 2)ی سەرەوە کۆدەکرێتەوە، و دەستبەجێ باجدەر باجی لێ وەردەگیرێ.
4. دەستەی گشتی باج دەتوانێت وردبینی لەو ژمێریارانە بکات کە لەخاڵی (1)ی سەرەوەدا خراوەتەڕوو بەپێی میکانیزمێک کە دەبێت ئامادە بکرێت، بە هەماهەنگی نێوان دەستەی گشتی باج، و دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵ،هەروەها کۆمەڵەی ژمێریارانی گشتی بڕوانامەدار لە ئەگەری هەر کەموکوڕییەکی ژمێریاری یان دارایی، ژمێریاری گشتی بەرپرسیارێتی دەگرێتە ئەستۆ، و میکانیزم و ڕێکارەکانی بەرەنگاربوونەوەی خۆدزینەوە لە باج لەخۆدەگرێت.
5. پابەندکردنی سەرجەم باجدەرەکان بەتایبەت هاوردەکاران بە پێشکەشکردنی بەڵگەنامەیەک کە سەلماندنی ئەستۆ پاکی خۆیان دەرخات،لەلایەن دەستەی گشتی باجەوە.
6. هەڵوەشاندنەوەی پرسی ژمیار بۆ کڕینی دراوی بیانی بۆ هەموو باجدەرانی پێشوو و کاتێک سەردانی دەستەی گشتی باج دەکەن.
7.جێبەجێنەکردنی ئەماناتی باج لە دەروازە سنوورییەکان کە پێشتر دامەزراو، ژمێریاری باج لە ناوەندی دەستەی گشتی باج و لقەکانی دادەنرێت، هەروەها بەپێی دەسەڵاتی تۆمارکردنی باجدەر لە بەشەکانی باج بەپێی ئەو میکانیزمەی لە بڕگەی (1)و (2)دا ئاماژەی پێکراوە .
8- ئەم بڕیارە ئەو باجدەرانە دەگرێتەوە کە پێش دەرچوونی ژمێریاری باجیان نەداوە.
کۆبونەوەکە ئاماژەی بەوەشکردوە :- وەک دووپاتکردنەوەی ڕێنماییەکانی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان بۆ بەهێزکردنی ئاسایشی سنوورەکانی عێراق، ئەنجومەنی وەزیران ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر تەرخانکردنی بڕی (15,140,400,000) دینار،لەلایەن وەزارەتی دارایی بۆ وەزارەتی ناوخۆ بۆ تەرخانکردنی یەدەگی فریاگوزاری، بۆ دروستکردنی دیوارێکی کۆنکرێتی لەسەر سنووری عێراق و سوریا - لە ناوچە سنوورەکانی هەرێمی شەش ،کە درێژی دیوارەکە بە شارج ڕاوی لە باشووری تەل سفوک تێدەپەڕێت بە وادی العجیج بەرەو تەریفاوی، بە درێژی (50) کم، بەمەرجێک جێبەجێکردنی لە ڕێگەی تەندەری گشتیەوە بێت، بە پشت بەستن بە بڕگەکانی مادەی (6) لە یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی بۆ سێ ساڵی دارایی.
بەپێ بەیاننامەکە لەکۆبونەوەکەدا بڕیاڕدرا پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان لە پارێزگای بەسرە بەتایبەت پڕۆژەکانی ئاوی پاک، ئەنجومەنی وەزیران ڕاسپاردەی ژمارە (230175 ق) سەبارەت بە پڕۆژەی ئاوی بەسرەی گەورە پەسەندکرد، بۆ قۆناغی دووەم (P2R)، کە گرێبەستێکە بۆ دابینکردن و دانانی وێستگەی کارەبای مۆبایل،کە بریتی یە لە دەستکاریکردنی نرخ بۆ کۆمپانیای گواستنەوەی کارەبای گشتی/هەرێمی باشوور، یەکێک لە پێکهاتەکانی وەزارەتی کارەبا.
بەشێکی تری کۆبونەوەی تەرخانکرا بۆ توشبوانی نەخۆشی شەکرە ، لەو ڕوانگەیەشەوە بە ئامانجی ڕزگاربوون لە بارگرانی خێزانی منداڵانی تووشبوو بە شەکرە، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا منداڵانی تووشبوو بە شەکرە بخرێتە نێو پاڵپشتیی پاراستنی کۆمەڵایەتییەوە، بە هەژمارکردنیان وەک تاکەکانی خوار هێڵی هەژاری، بە پشتبەستن بە بڕگەکانی ماددەی (یەکەم /2) لە یاسای پاراستنی کۆمەڵایەتی کە تیایدا بڕیاردرا منداڵانیش بگرێتەوە کە نەخۆشی شەکرەی پلە یەک لەگەڵ دابینکردنی مووچەی تەواو.
لە درێژەی کۆبونەوەکەدا و لە چوارچێوەی پاڵپشتی حکومەت بۆ کەرتی ڕۆشنبیری لە عێراق، ئەنجومەنی وەزیران ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر زیادکردنی بودجە بۆ ئەنجومەنی کاروباری ڕۆشنبیری/وەزارەتی ڕۆشنبیری، کە لەلایەن دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵی پەسەندکرا،هەروەها لیژنەکە لە وەزارەتی دارایی، بڕی (3,308,773,000) دینار تەرخانکرا ، وەک بەدیل بۆ 15 ملیۆن دینار، بە پشتبەستن بە بڕگەکانی هەموارکراوی یاسای کۆمپانیا حکومییەکان (22ی ساڵی 1997)،بەو مەرجەی وەزارەتی ڕۆشنبیری ڕێکارە پێویستەکان بۆ جێبەجێکردن بگرێتە ئەستۆ.
هەروەها ئەنجوومەنی وەزیران ڕاسپاردەی ئەنجوومەنی وەزاری بۆ ئابووری (230213ق) پەسەند کرد،کە بریتییە لە هەموارکردنەوەی نرخی بەرهەمی زیتی غاز کە بۆ کۆمپانیاکانی کەرتی حکومی لە وەزارەتەکانی گواستنەوە و بازرگانی دابین دەکرێت کە لیتری لە (400 دینارەوە) بۆ بڕی (750 دینار) بۆ هەر لیترێک و بڕیارەکە جێبەجێ دەکرێت ، لە یەکەمی تشرینی یەکەمی داهاتووەوە دەست پێدەکات، و لە کۆتایی ساڵی 2023دا سەرلەنوێ پێداچوونەوەی بۆ دەکرێت.
لەکۆتایی کۆبونەوەکەدا ئەمانە
هۆڵێكی تری تۆپی سەرمێز لەهەولێر كرایەوە