بانکی ناوەندی" ساڵی داهاتوو سەرجەم مامەڵە بازرگانییەكان و مامەڵەكانی تر دەكرێت بە دیناری عێراقی لەبری دۆلار

ئابوری
  • 24-09-2023, 20:33
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە،بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند کە ساڵی داهاتوو دەستبەرداری حەواڵەی دەرەکی دەبێت و سەرجەم مامەڵەبازرگانیەکان لە  ساڵی داهاتووی دەکرێن بەدینار لەبڕی دۆلار.
    "عەلی موحسین عەلاق" پارێزگاری بانکی ناوەندی ، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ  ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، ڕایگەیاندووە:-بانکەکەیان بەردەوامە  لە گواستنەوەی حەواڵەی دەرەکی، هەروەها بۆ ساڵی داهاتوو پشت بەو بانکانە دەبەستین کە  مۆڵەتی فەرمیان  لە عێراق هەیە، لەسەر بانکە پەیوەندیدارەکان لە کارەکانی گواستنەوەی دەرەکیدا، بەو پێیەی گواستنەوەکان لە ڕێگەی بانکەکانەوە گەیشتۆتە 60%ی کۆی گواستنەوەکان لە ستەیجی دەرەوەی ئەلیکترۆنی بانکی ناوەندی، هەروەها ڕێژەی جێبەجێکردنی گواستنەوەکان گەیشتووەتە زیاتر لە 95%"،ئەمەش دوای رێککەوتن لە  نێوان بانکی ناوەندی عێراق و بانکی فیدراڵی ئەمریکا، هاوشێوەی وڵاتانی جیهان، بانکە ناوەندییەکان ئەرکی جێبەجێکردنن و ڕۆڵیان لەسەر چاودێری و کۆنترۆڵکردنی دراو دەبێت.
    وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە:- پارێزگاری بانکی ناوەندی،لە میانی کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی دەستەی کارگێڕی و بەڕێوەبەرە ڕێگەپێدراوەکانی ئەو بانکانەی مۆڵەتیان پێدراوە لە عێراق، دووپاتی کردەوە کە هەوڵەکانی بانکی ناوەندی بۆ کردنەوەی کەناڵی پەیوەندی ڕاستەوخۆ بۆ بانکە عێراقییەکان لەگەڵ هاوتا بیانییەکانیان لە ناردن و ئاڵوگۆڕی بازرگانی و هتد، لە کاتێکدا ئێستا بەردەوامن کردنەوەی کەناڵەکانی گواستنەوەیە بە دراوی جیاواز، لەوانە ( درهەمی ئیماراتی، لیرەی تورکی، ڕوپیەی هیندی، و یۆرۆ).
    جەختیشی کردەوە:-ساڵی داهاتوو سەرجەم مامەڵەبازرگانییەكانی ناوخۆو مامەڵەكانی تر دەكرێت بە دیناری عێراقی لەبری دۆلار
    جگە لەوانەی دەدرێت  گەشتیاران.
    ئاماژەی بەوەشدا:- زۆرینەی بازرگانەكان چونەتە ناو كەناڵی فەرمی حەواڵەكردنەوەو دۆلاریان بە نرخی (1320) دینار.
    "عەلاق " ئەوەشی خستەروو:-کە “سیستەمی نوێی گواستنەوە و فرۆشتنی دۆلاری دەرەکی پارێزگاری لە مەترسییەکان دەکات، کە هاوتایە لە قبوڵکردن وسیاسەتی نێودەوڵەتی، لەگەڵ یاسای رووبەرووبونەوەی سپیکردنەوەی پارە و پارەدارکردنی تیرۆر، و دەستپێشخەرییەکی گرنگیشە بۆ پەیوەندی ڕاستەوخۆی نێوان بانکە عێراقییەکان و بانکە نێودەوڵەتییە باوەڕپێکراوەکان.