وەزارەتی پلاندانان جێگیربوون لە خەرجی و بەکاربردنی خۆراک ڕەچاودەکات

ئابوری
  • 21-11-2023, 14:10
  • +A -A

    بەغداد/ INA ـ حسن فەواز
    وەزارەتی پلاندانان ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممەجێگێربوونی لە پڕۆسەی بەکاربردنی خۆراک ڕەچاوکرد.
    وتەبێژی وەزارەت عەبدولزەهرە هنداوی بەئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە 11 بەش هەن کە بنەوانەی بەکاربردنن لەهەموو بوارەکاندا، لەوانە خۆراک ،خواردنەوەی ناکحولی ، تەندروستی، فێرکردن ، نیشتەجێبوون ، پێڵاو ، جلوبەرگ، چێشتخانەکان، وتیشی کە ئەم بنەمایانە 333 جۆر کاڵا پێشکەش دەکەن.
    هنداوی وتیشی کە جێگیربوونێکی ئاشکرا لەپڕۆسەی بەکاربردندا تۆمارکراوە لە بەکاربردنی خۆراکەمەنیەکان ، لەپێشدا تاکی عێڕاقی 90٪ ی داهاتی خۆی بۆ خۆراک خەرج دەکرد کەچی ئێستا تەنها 30٪-31٪ خەرج دەکات،ئەمەش ئاماژەبەحاڵەتی جێگیری دەکات لە پڕۆسەکەدا.