ئەنجومەنی نوێنەران کارنامەی دانیشتنی ڕۆژی پێنجشەممە بڵاودەکاتەوە

سیاسی
  • 7-05-2024, 13:30
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    ئەمڕۆ سێشەممە، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کارنامەی خۆی بۆ دانیشتنی پێنجشەممەی داهاتوو ڕاگەیاند.
    لە ڕاگەیەندراوێکدا لە فه‌رمانگه‌ی ڕاگەیاندنی ئەنجومەن، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، تێیدا هاتووە" کارنامەی دانیشتنی پێنجشەممەی داهاتوو دەنگدان لەسەر ڕەشنووسی یاسای هەموارکردنەوەی نۆیەمی یاسای وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لەخۆدەگرێت ژمارە 40ی ساڵی 1988، هەروەها دەنگدان لەسەر ڕەشنووسی یاسایی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق.
     هەروەها لە دانیشتنەکەدا خوێندنەوەی یەکەم بۆ ڕەشنووسی یاسای پشووی فەرمی، هەروەها خوێندنەوەی یەکەم بۆ ڕەشنووسی یاسای گەڕاندنەوەی ئەو موڵکانە بۆ خاوەنەکانیان دەکرێت کە هەندێک بڕیاری ئەنجومەنی فەرماندەیی شۆڕشگێڕی هەڵوەشاوە دەیانگرێتەوە.