وەزارەتی بازرگانی سەبەتەی چوارەمی کۆمپانیای گشتی ئۆتۆمبێل ئاشکرا دەکات

ئابوری
  • 14-11-2023, 17:45
  • +A -A

    بەغداد/ INAـ حه‌سه‌ن فه‌واز
    وەزارەتی بازرگانی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە مادەکانی سەبەتەی تایبەت بە کۆمپانیای گشتی ئۆتۆمبێل ئاشکرا کرد.
    وتەبێژی وەزارەت موسەننا فریجی بە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە کۆمپانیای گشتی ئۆتۆمبێل کارلەسەر ئامادەکردنی سەبەتەی چوارەمی یەدەگی ئۆتۆمبێلەکان و بارهەڵگرەکان دەکات.
    ڕوونیشی کردەوەکە کۆمپانیای گشتی ئۆتۆمۆبێل وەکو بەش وسەبەتە کە یەدەگی گرتبێتە خۆ ئامادەدەکات، بۆ ئەوانەی کە هەڵگری ماستەرکاردوکیکاردن.
    ئاماژەشی بەوەکرد کە سەرۆک وەزیران پێشتر فەرمانیدابوو بە کاراکردنی سەبەتەی یەدەگ وکەلوپەلەکان، بۆ ئەوانەی خوازیاری بیناکردنن، کە بەشێوازی بەشبەش بە سوودمەندان دەدرێت.
    بڕە پارەکەش لە5 ملیۆنەوە بۆ 10 ملیۆن دەستپێدەکات، ولە 15 ملیۆنیشەوە بۆ 25 ملیۆن دەست پێدەکات.