وەزارەتی بازرگانی میکانیزمەکانی هەڵبژاردنی بنەچەی ئۆتۆمبێلەکان و دەستنیشانکردنی پارەکانیان ڕووندەکاتەوە

ئابوری
  • 31-10-2023, 13:17
  • +A -A

    بەغداد/ INA ئامینە سلامی
    کۆمپانیای گشتی بازرگانی ئۆتۆمبێلی سەربە وەزارەتی بازرگانی میکانیزمەکانی هەڵبژاردنی ئۆتۆمبێلەکان و دەستنیشانکردنی پارەکانیان دەخاتە ڕوو.
    بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیاکە هاشم محمد حاتەم بە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە پارەی ئۆتۆمبێلەکان بەشبەش دەکرێت ویەکجارنادرێت و بانکی کشتوکاڵیش لەمبوارەدا هاوکارە.
    وتیشی میکانیزمی کۆمپانیاکە لەوەدایە کە جۆری ئۆتۆمبێلەکان هەڵبژێردرێت ئەویش لەڕێگای بڵاوکردنەوەی فۆڕمێک لە ماڵپەڕەکەیدا بۆ هاووڵاتیان تابزانرێت چ جۆرو چ ڕەنگێکیان لەلا پەسەندە.
    ڕوونیشی کردەوەکە ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە ئارەزوویان لەسەرە سوزۆکی  وسیازن کە یابانین و وپیشەسازیەکەی هیندیە.
    ڕوونیش کردەوە کە ئەم مافە سەرجەم هاووڵاتیان دەگرێتەوە بەمەرجی بوونی فەرمانبەرێک بۆ کەفالەتکردنی کڕیارەکە.