بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئەندەنوسی لە غەززە : ئێمە جینۆساید دەکرێین

جیهانی
  • 11-11-2023, 21:22
  • +A -A

    بەدواداچون - INA
    ئەمرۆ شەممە "عاتیف کەحلوت " بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئەندەنوسی لە کەرتی غەززە، ڕایگەیاند :- کە تیمە پزیشکییەکان و نەخۆشەکان لەبەردەم هەموو جیهاندا جینۆساید دەکرێت.
    کەحلوت ڕاشیگەیاند:- فڕۆکە داگیرکەرەکان ڕۆژانە بە دەیان مووشەک دەوروبەری نەخۆشخانەکە دەکەنە ئامانج، ئەمەش بۆتە هۆی ڕووخاندنی بەشێکی باڵاخانەی نەخۆشخانەکە، ئەوە جگە لە شەهید بوونی ژمارەیەک نەخۆش و ئاوارە لە ئەنجامی بەرکەوتنی پارچە مووشەکەکان.
    "کەحلوت" سوپای زایۆنی بە سەپاندنی گەمارۆ بۆ سەر نەخۆشخانەکە و ڕێگریکردن هاتنی هەر جۆرە یارمەتیەکی پزیشکی لە ڕێگەی خاچی سوور و نەتەوە یەکگرتووەکانەوە،بۆ یارمەتیدانی تیمە پزیشکییەکان بۆ ڕاپەڕاندنی ئەرکی مرۆیی خۆیان لە چارەسەرکردنی بریندارەکاندا تۆمەتبار کرد.
    ئاماژەی بەوەشدا :- کە نەبوونی ئامێری پزیشکی و دەرمان بۆتە هۆی ئەوەی کە ئەنجامدانی نەشتەرگەری قورس بێت.
    "کەحلۆت"  داوای  لە  نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوە پزیشکییەکان لە سەرانسەری جیهان کرد کە پارێزگاری لە ناوەندە تەندروستییەکان و تیمە پزیشکییەکان بکەن و ئەم دامەزراوانە لە بۆردومانەکان بپارێزن  و فشار بخەنە سەر قەوارەی زایۆنی بۆ ئەوەی ڕێگە بە تێپەڕبوونی یارمەتییەکان بدات.