دوو بنكە لە ئەبوزەبی و دوبەی بۆ دەنگدانی هاوڵاتیانی عێراق لە ئیمارات و وڵاتانی كەنداو كرایەوە

  • 7-05-2018, 00:00
  • +A -A

    تایبەت – ا ه ع نوسینگەی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان لە ئیمارات رایگەیاند دوو بنكە بۆ دەنگدانی هاوڵاتیانی عێراق لە ئیمارات و وڵاتانی كەنداو كرایەوە. پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) رایگەیاند "رێگە بەسەرجەم ئەو عێراقییانە دەدرێت كە نیشتەجێی ئیمارات و وڵاتانی كەنداون تا لە دوو بنكەی دەنگدان كە لە ئیمارات كراونەتەوە دەنگ بدەن". وتیشی "ئەو دوو بنكەیە لە هەر دوو شاری ئەبوزەبی و دوبەی كراونەتەوە". هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رۆژی 12ی ئەم مانگە بەرێوەدەچێت رۆژی 10ی مانگیش هەڵبژاردنی تایبەت دەستپێدەكات.