لە بەغداد 103 بنكە بۆ دەنگدانی تایبەت تەرخان كراوە

  • 5-05-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد – ا ه ع كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان رایگەیاند: 103 بنكەی بۆ دەنگدانی تایبەت لە بەغداد تەرخان كردووە. حسێن تائی بەرێوەبەری راگەیاندنی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان لە رەسافە، ئەمرۆ شەممە، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع)ی راگەیاند: كۆمسیۆن لەبەری رەسافە 49 بنكە كە زیاتر لە 260 وێستگە لەخۆ دەگرێت بۆدەنگدانی تایبەت تەرخانكردووە. وتیشی لەبەری كەرخ 54 بنكە كە زیاتر لە 370 وێستگە لە خۆدەگرێت بۆ دەنگدانی تایبەت تەرخانكردووە لەگەڵ 24 وێستگە بۆ ئەوانەی لە بەغداد دەمێننەوە، وتیشی تەواوی پێداویستیە هونەری لۆجستیەكان ئامادەكراوە بۆ رۆژی دەنگدانی تایبەت.