ئەنجومەنی وەزیران 12ی ئایاری 2018 بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان دیاریدەكات

  • 20-12-2017, 00:00
  • +A -A

    بەغدا – ا ه ع ئەنجومەنی وەزیران دەنگی دا لەسەر دیاریكردنی 12ی ئایاری ساڵی 2018ی داهاتوو بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان كە پێشتر لەلایەن كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانەوە پێشنیاری بۆكرابوو هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان لەگەڵ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران ئەنجام بدرێت. ئەنجومەنی وەزیران دەزگای ئاسایشی نیشتمانیشی راسپارد پەلەبكات لە وردبینی ناوی فەرمانبەرانی ئەو ناوچانەی ئازادكراون تا موچەیان پێبدرێت. لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەاڵی عێراقیە (ا ه ع) نێردراوە، هاتوو ئەنجومەنی وەزیران لە میانی دانیشتنی رۆژی سێ شەممەیدا رۆژی 12ی ئایاری 2018ی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان دیاریكردوە، كە پێشتر لەلایەن كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانەوە پێشنیاركرابوو هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان هاوكات لەگەڵ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران ئەنجامبدرێت. هەر لەو دانیشتنەدا ئەنجومەنی وەزیران دەزگای ئاسایشی نیشتمانی راسپارد پەلەبكات لە وردبینیكردنی ناوی فەرمانبەرانی ئەو ناوچانەی كە تازە ئازادكراون تا بتوانرێت موچەیان پێبدرێت. ئەنجومەنی وەزیران دەنگیشیدا لەسەر ئەوەی كە وەزارەتی دارایی بڕی پێنج ملیار دینار بۆ وەزارەتی تەندروستی تەرخانبكات بەمەبەستی بوژاندنەوەی ژێرخانی تەندروستی و دانبینكردنی ئامێری تەندروستی بۆ نەخۆشخانەی ئیبن سینا. هەر لە دایشتنەكەدا ئەنجومەنی وەزیران دەنگیدا لەسەر ئەنجامدانی گرێبەستێك لەگەڵ وڵاتی چین كە وەزارەتی دارایی یان هەر دەزگایەتی تر كە رێگەی پێدەدرێت بۆ ئەنجامدانی وتوێژ بەمەبەستی كڕینی چەك و تەقەمەنی و كەرەستەی سەربازی بۆ وەزارەتی بەرگری و ناوخۆ و دەستەی حەشدی شەعبی و دەزگای روبەروبوونەوەی تیرۆر بە پێی مادەی 2 لە یاسای بودجەی ساڵی 2017 لەلایەكی ترەوە ئەنجومەنی وەزیران وەزارەتی ناوخۆی راسپارد رێوشوێنەكانی جێبەجێكردنی مادەی 36 لەیاسای مانەوەی بیانیەكان ژمارە 76ی ساڵی 2017 جێبەجێبكات سەبارەت بە دیاریكردنی بڕی رسومات و غرامە لە دەروازە سنوریەكان لەگەڵ رەچاوكردنی یاسای وڵاتان لەوبارەیەوە.