وەزارەتی تەندروستی لە غەززە: زیاتر لە 32 هەزار كەس شەهید و بریندار بوون بەهۆی هێرشەكانی زایۆنی

جیهانی
  • 2-11-2023, 19:53
  • +A -A

    بەدواداچوون - INA
    وەزارەتی تەندروستی لە غەززە ئەمڕۆ پێنجشەممە رایگەیاند: ژمارەی قوربانیانی هێرشی زایۆنی گەیشتە  زیاتر لە 32 هەزار كەس.
    وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بەدواداچوونی بۆ كردووە،رایگەیاند: ئاماری قوربانیانی هێرشەكانی زایۆنیەكان بۆ سەر كەرتی غەززە بۆ 9 هەزار و 61 شەهید بەرزبووەوە كە سێ هەزار و 760 یان منداڵ و دوو هەزار و 326 یان ژنن و نزیكەی 23 هەزار كەسی دیكەش بریندار بوون.
    فڕۆكەكانی سوپای زایۆنی بەردەوامن لە بۆردومانی ناوچەكانی خۆرهەڵاتی ئۆردوگای ئەلبریج، ئەلمەغازی، گەڕەكی زەیتون، گەڕەكی ئەلشوجاعیە و باكووری كەرتی غەززە.
    هاوكات مقاوەمەی ئیسلامی لە لوبنان ڕایگەیاند: 19 شوێنی سەربازی ئیسرائیلی بە ئامانج گرتووە لە یەك كاتدا بە درێژایی سنووری لوبنان لەگەڵ فەڵەستینی داگیركراودا.