دهۆك لە خولی ئەستێرەكانی عێراق بە دوو گۆڵی بێوەڵام لە یانەی شۆڕتەی بردەوە

وەرزش
  • 28-10-2023, 10:37
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    لە قۆناغی یەكەمی خولی ئەستێرەكانی عێراق  یانەی دهۆك بە دوو گۆڵی خاوێن لە یانەی شۆڕتەی بردەوە.
    یاریگای دهۆك میوانداری یارییەكەی نێوان هەردوو یانەكەی كرد و بە ئەنجامی 2-0 لەبەرژەوەندی یانەی دهۆك بەكۆتا هات.
    گێمی یەكەم بە گۆڵێكی بێ وەڵام پێشەنگی تیپی خاوەن یاریگا كۆتایی هات، لە گێمی دووەمیشدا تیپی دهۆك ئەنجامەكەی دوو هێندە كرد و یارییەكەی بە دوو گۆڵی خاوێن بەسەر یانەی شوڕتەی پاڵەوانی نازناوی خولی پار كۆتایی پێهێنا.