عەلی علاق: بانکی ناوەندی بە نیازە لە ڕێگەی بانکە مۆڵەتپێدراوەکانی نەینەوا دەست بە فرۆشتنی دۆلاری کاش بکاتەوە

ئابوری
  • 23-07-2023, 22:39
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە"محەممەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران، ڕێنماییدا بە بانکی ناوەندی تاوەکو هەوڵی زیاتر بدات بۆ ئاسانکردنی ڕێکارەکان بۆ هاووڵاتیان، هاوکات عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندی، جەختی لەسەر ئارەزووی دەستپێکردنەوەی فرۆشتنی دۆلاری نەختینە لە ڕێگەی بانکە مۆڵەتپێدراوەکانەوە لە پارێزگای نەینەوا کردەوە.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران،لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی ، ڕایگەیاندووە:- ئەمڕۆ "محەممەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران لەگەڵ "عەلی موحسین عەلاق "پارێزگاری بانکی ناوەندی،بە ئامادەبوونی ڕاوێژکاران و بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنان کۆبووە.
    وەک ئەوەی بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە لە میانی کۆبوونەوەیەکدا،ڕێوشوێنەکانی بانکی ناوەندی تاوتوێ کران سەبارەت بە سەقامگیریی دراو لە بازاڕی عێراقدا،و دیارترین پلانی دراو کە لە بازاڕی عێراقدا گیراوەتەبەر بۆ چاکسازی پەرەپێدان و کاراکردنی کەرتی بانکی بۆ ئەوەی ڕۆڵی خۆی لە بەدەستهێنانی گەشەپێدانی بەردەوام و ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکان بگرێتەبەر.
    بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشدا :- کە سەرۆکی حکومەت گوێی لە ڕوونکردنەوەکان گرت سەبارەت بە گرنگترین ئاسانکارییەکانی بانکی ناوەندی،کە بریتین لە ڕێگەدان بە بازرگانانی بچووک و دۆزینەوەی کار بەبێ ئەوەی پێویستیان بە دامەزراندنی هەبێت، و ئەوەش لە ڕێگەی بانکە حکومی و ئەهلییەکانەوە بێت کە پەیوەندی ڕاستەوخۆیان لەگەڵ بانکە پەیوەندیدارەکان هەیە.
    سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران:-ڕێنماییدا بە بانکی ناوەندی کە هەوڵی زیاتر بدات بۆ ئاسانکاری بۆ هاووڵاتیان،و جەخت لە جێبەجێکردنی ناوەڕۆکی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران سەبارەت بە خەرجکردنی پارەی پڕۆژەی وەبەرهێنان بە ڕێگەدان بە هاووڵاتیان بۆ پێدانی بە دیناری عێراقی بۆ کرینی یەکەکانی نیشتەجێبوون کە پێشتر بە دراوی بیانی کڕیویانە کرایەوە،هەروەها ڕێنماییدا بە بەکارهێنانی ماددەی 48ی یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی ،کە لە لایەک ڕێکارەکانی باج دادەنێت و لە لایەکی دیکەوە نەیانبەستێتەوە بە گواستنەوەی دەرەکییەوە.
    لە کۆبوونەوەکەدا جەختکرایەوە لەسەر بەردەوامبوون لەو ڕێوشوێنانەی کە بانکی ناوەندی دەیگرێتەبەر،و پەیوەستە بە قەرەبووکردنەوەی هاووڵاتیان و ئەو کۆمپانیایانەی بە ڕێژەی نافەرمی دۆلار دەکڕن،لە ڕێگەی بانکی ناوەندییەوە جیاوازی دارایی لە بانک و کۆمپانیا ئاڵوگۆڕەکان دەبڕێت کە دۆلاریان فرۆشتووە بە زیاتر لەو نرخەی لە بانکەکەدا دانراوە، دوای ئەوەی کڕین لەو کۆمپانیایانە سەلمێنراوە.
    هەر لە میانی کۆبوونەوەکەدا پارێزگاری بانکی ناوەندی،مەبەستی بانکەکە ئاشکرا کرد بۆ دەستپێکردنەوەی فرۆشتنی دۆلاری نەختینەیی لە ڕێگەی بانکە مۆڵەتپێدراوەکانی پارێزگای نەینەوا.