ئاژانسی هەواڵگری بەئامانجگرتنی سەردانیکارانی کەربەلا پووچەڵ دەکاتەوە

ئەمنی
  • 14-08-2022, 14:39
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئاژانسی هەواڵگری ئەمڕۆ ڕۆژی یەکشەممەڕایگەیاند کە بەئامانجگرتنێکی سەردانیکارانی بۆنەی عاشوڕای پووچەڵکردووەتەوە.
    ئاژانسەکە لەبەیاننامەیەکدا کە ئاژانسێ هەواڵی عێڕاقی کۆپیەکی لێ دەسکەوت وتی
    لەگەڵ نزیکبوونەوەی بۆنەی چلەی ئیمامی حوسەین هەواڵگری پلانێکی داڕشتوە بۆپاراستنی ئەمنیەتی ناوچەکانی یادەکە.
    وتیشی بەپشتبەستن بە زانیاری ورد هەواڵگری بەهەماهەنگی لەگەڵ فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان توانیمان بگەینە مۆڵگەیەکی داعش لە جڕف سەخڕ لە پارێزگای بابلودەرەنجام دەست بەسەرکۆمەڵێک چەک وتەقەمەنیدا گیرا.
    ڕوونیشی کردەوە کە ئەم تەقەمەنیانە دارابوون بۆ ئامانجگرتنی سەردانیکارانی چلەی ئیمامی حوسەین، وتیشی ڕێکاری شیاو ویاسایی لەمبارەیەوە گیرایە بەر.