شەتڕەنجی خانزاد بۆ پاڵەوانیەتی ئیبن سینا بۆ هەمەدان بەرێكەوت

وەرزش
  • 23-08-2023, 15:33
  • +A -A

    هەولێر - INA
    بڕیارە سبەی 24- 8- 2023 پاڵەوانیەتی ئیبن سینای نێودەەوڵەتی لەشاری هەمەدانی ئێران بە بەشداری (8) وڵات و (763) یاریزان بەشداربوو دەست پێبكات و یانەی شەتڕنجی خانزادیش بۆ ئەم پاڵەوانیەتییە بەرەو شاری هەمەدانی ئێران بەرێكەوت.
    سەرۆكی یانەی شەتڕەنجی خانزاد دكتۆر دڵزار حەمە ساڵح تایبەت بە ئاژانسی هەواڵی عێراق (INA) راگەیاند و گوتی : پاڵەوانیەتییەكە لە چوار گروپ پێكهاتووە، گروپی (A) كە (98) یاریزان بەشداریكردووە،گروپی (B) كە رێتینگیان ئەندەر (1800) و (438) یاریزان بەشداریكردووە، گروپی (C) ئەندەر (12) یە و (153) یاریزان بەشداریكردووە، گروپی (D) پاڵەوانیەتی خێرای بڵیچی پێدەڵێن كە(74) یاریزان بەشداریكردووە و كۆی بەشداربووان (763) یاریزان بەشداریكردووە.
    هەروەها دكتۆر دڵزا گوتی : ئەو وڵاتانەی بەشداری ئەم پاڵەوانیەتییەیان كردووە و پێك دێن لە (ئێران،عێرق،توركمانستان،سوریا،ئەرمینیا،چیك، نەمسا،ئەندۆنیسیا)،بڕیاریشە پاڵەوانیەتییەكە نێودەوڵەتییە لە رێكەوتی 24-8- تا 31-8-2023 بەردەوام دەبێت.
    دكتۆر دڵزار لە كۆتایی گوتی : شاندی یانەكەمان لە كوڕان وكچان پێكهاتووە،ئومێد زۆرمان پێیان هەیە كە ئەنجامی باش بەدەست بێنن و بەو هیوایەشین.