دەقی وتاری سەرۆک وەزیران لە ساڵیادی شەهید بوونی ئیمام حسێن سەلامی خوای لەسەر بێت

سیاسی
  • 28-07-2023, 18:33
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) تەواوی دەقی وتارەکەی "محەممەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران ،لە ساڵیادی شەهیدبوونی ئیمام حوسێن (سەلامی خوای لەسەر بێت ) بڵاودەکاتەوە

    بسمِ اللهِ الرحمنِ الرحيم 
     
    ((وَالَّذِينَ جَاهَدُوا فِينَا لَنَهْدِيَنَّهُمْ سُبُلَنَا ۚ وَإِنَّ اللَّهَ لَمَعَ الْمُحْسِنِينَ))
     
    صدقُ اللهُ العليُّ العظيم
    🔹سڵاوی لە حوسێن و خێزان و هەوەڵانی و سڵاو لەو زەویەی که تێیدا گه یشتوون، مێژوو بەو شەهادەتەی که له پێناوی خاکه که یدا بەخشی بە نه مری دەمێنێتەوە.
    سڵاو لە حوسێن و پرەنسیپەکانی وپەیامەکەی باپیره ی "پێغه مبه ر " ( د.خ) که به بێ ترس هه ڵیگرتبوو و تا کۆتایی ژیانی هه ڵیگرتو بەرزی کردەوە.

    🔹چەند رووداوێکی مێژوویی کەم هەن کە تێیدا پیاوان دەبنە ئازا و نموونەیەک کە بە تێپەڕبوونی کات لەبەردەم خەڵک گەورەتر دەبن.

    🔹 حوسێن لە کاتێکدا شۆرشی کرد کە بارودۆخی نەتەوەی ئیسلام خراپتر بوو، کاتێک بنچینەی پەیامەکەی محەمەد ڕووبەڕووی هەوڵێک بووەوە بۆ شێواندن، کەمی گوتنی ڕاستی، خەڵکەکە بە شمشێر یان پارە ملکەچی دەکران و پارەی گشتی لە بەرژەوەندی دەستەیەکی نادادپەروەر خەرجدەکرا.

    🔹ئەو هێزانەی دژی پەیامی پێغەمبەرمان وەستانەوە ،دەستیان کرد بە هەوڵدان بۆ سەپاندنی چەمکە لادانەکان، هەروەک چۆن هەوڵیان دەدا جەوهەری بیرۆکەکانی یەکسانی و مافی خەڵک و بنەماکانی دادپەروەری بسڕنەوە کە پێغەمبەر(د.خ) دایناو چەسپاندی.
     
    🔹لە وەها بارودۆخ و هەلومەرجێکی سەختدا، ئەبو عەبدوڵڵا ڕەتکردنەوە و ئیدانەکردنی ڕاگەیاند،کە ئەو نەگۆڕانەی نەتەوەی ئیسلامی لەسەری بنیات نراوە، و تێگەیشتون و بە دڵی باوەڕداران بوو کە نادادپەروەری قبوڵکراونی یە ، بۆیە ووتەکانی بە بەهاو و مەعریفە دەمێنێتەوە .
     
    🔹لێرەوە گرنگی ئەو چاکسازییەی کە حوسێن هێنای و بانگی بۆدا ، ڕێگاکان جیادەکاتەوە و چاکەو خراپە دەستنیشان دەکات، هەر بەو ڕێنماییە پەیامی لێبوردەیی دەدرێت نەک بە ئیحراجی ڕۆح و فێڵەکانی سیاسەت، چاکسازییەک کە لە ئەوانەوو بەجێماوە تا ئەمڕۆش سەرچاوەی بەها باڵاکانەو یارمەتی هەر کەسێک دەدات کە دژی گەندەڵی وەستاوەتەوە، و پشتگیری لە هەموو گۆرانکاریەک دەکات بۆ چەسپاندنی دادپەروەری کۆمەڵایەتی،لەهەر کوێ بێت. 

    🔹ئیمام حسێن قەڵایەک و ڕێبەرێک بوو بۆ نزیکبوونەوە لە ڕاستی ودروستی ڕێگاکان.

    🔹هیچ کەسایەتییەک بە درێژایی مێژوو کاریگەری شۆڕشگێڕانە و ڕیفۆرمخوازانەی خۆی لەسەر نەتەوەی ئیسلام وە ئیمام حسێن (سەلامی خوای لەسەر بێت) بەجێی نە هێشتوە، ئەمەش یەکێکە لەخاڵە گرینگەکانی،کە ئەو شتانەی لە ئایدیا و ئەخلاقیاتی ئەو ، بە میراتمان دەمێنتەوە لەسەر ئێمە، نەوە لە دوای نەوە.
     
    🔹تا کات زیاتر تێپەڕێت، حوسێن بەهێزتر لە نێو ئێمەدا دەردەکەوێت، وە هەرکات ئاژاوەگێڕی توندتر بوو و قسەی نەفامی و سەرلێشێواوی زاڵ بوو، دەگەڕێینەوە بۆ هەڵوێستەکانی "حسێن" تا ڕووناکییەکی ڕوونمان پێبدات کە هەڵگری ڕێنمایی پێغەمبەری مەزنمان بێت بەبێ ساختەکردن و لادان.
     
    🔹ئەگەر ئێمە ئەمڕۆ ئیرادەمان بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و ڕاگرتنی دەستی ڕەش لە درێژبوونەوە بۆ پارەی گشتی، ئەوا بە ناچاری حوسێن لە نێو ئێمەدا ئامادەیە،بە شکۆمەندی بڕیارەکەی و بەرزیی ڕۆحی و ڕوونی ڕێبازەکەی.
     
    🔹ئەگەر ئێمە ئەمڕۆ بەدوای باشترین ڕێگادا دەگەڕێین بۆ خزمەتکردنی گەلەکەمان و پاراستنی مافەکانیان و بەرەنگاربوونەوەی هەژاری و چاکسازی لە ئایندەی نەوەکانی ئێستا و داهاتوودا،ئەوا حوسێن وەک پایە و خاڵی دەستپێک بۆ ئەو ئاواتانە ئامادەیە.

    🔹ئەگەر لە رووبەرووبونەوە و لادانێکی فیکری و ئەخلاقیدا بە ڕێبازێکی ڕاست و دروست ڕێنماییمان بکرێت، ئەوا هیچ ڕێبازێکی باشتر لە ڕێبازی "حسێن" (سەلامی خوای لەسەر بێت ) نییە کە بتوانێت خاڵی دەستپێک و بنەمایەک بێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەموو لادانێک.
     
    🔹ئێمە وەک عێراقی شەڕی تیرۆرمان کردووە، و بەنرخترین خوێنی ڕۆڵە و براکانمان پێشکەش کردووە، بۆ بەرپەرچدانەوەی ئەو هێرشە دڕندانەیە بۆ سەر ئەو وڵاتە کە جەستە و بیری حوسێن ڕێزی لێ گیرا و هەر شەهیدێکیش کە ئەم خاکە لە باوەشی گرتبوو، شوێنکەوتووی حوسێن بووە ، و هەر بریندارێک کە خوێنی تێکەڵ بە تۆزی شەڕ بوو، حوسێن لە برینەکەیدا ئامادە بوو، پرەنسیپەکان وەک یەکن و پارچە پارچە نییە ئەمانە هەمان ئەو بنەمایانەن کە پاڵنەرمانن بۆ پابەندبوون بە ڕێگای دەوڵەتسازی و چاکسازییەوە ، بۆ درێژکردنەوەی حەقیقەت و مرۆڤایەتی و دادپەروەری کۆمەڵایەتی و کارکردن بۆ خۆشگوزەرانی وڵاتەکەمان.
     
    خوای گەورە پاداشتی ئەو کەسانە بداتەوە کە یادی شەهیدبوونی ئیمام حسێن و هاوەڵانی دەکەنەوە .
    سڵاو لە حوسێن و عەلی کوری حسێن و ئەولادەکانی حسێن و هاوەڵانی حسێن.