شەتڕەنجی خانزاد لە موسڵ خەرمانێك میدال وجامی كردە كەشكۆڵەكەی

وەرزش
  • 7-08-2023, 22:14
  • +A -A

    هەولێر -  INA
    یانەی شەتڕەنجی خانزاد دوای بەشداری لە پاڵەوانیەتی شەتڕەنی عێراق لە موسڵ توانی چەندین میدال و جام بەدەست بێنی و ببێتە سەرقافڵەی بەشداربوانی هەموو عێراق.
    دكتۆر دلزا حەمە ساڵح سەرۆكی یانەی شەتڕەنجی خانزاد بۆ ئەم دەستكەوتە مێژووییە تایبەت بە ئاژانسی هەولڵی عێراقی (INA) راگەیاند و گوتی : لەشاری موسڵ كۆتایی هات بە پاڵەوانێتی یانەكانی عیراق وتەمەنەكان لەسەر ئاستی گشت پارێزگاكانی عیراق و یانەی شەتڕەنجی خانزاد هەروەكو جاران پێشەنگ بوو لە سەركەوتنەكان و توانی خەرمانێكی پاك و ئاڵتونی كۆباتەوە وبیخاتە نێو كەشكۆڵی سەرفرازی وئەرشیف و دەستكەوتەكانی.
    هەروەها دكتۆر دلزار گوتی : یانەی شەتڕەنجی خانزاد دوبارەو چەندبارە توانی پلەی یەكەم لەسەر ئاستی لاوانی 16 ساڵی بەدەست بهێنێت و پلەی سێیەمی دووبارە لەسەر ئاستی لاوانی 20ساڵی بەدەست بهێنێت ودوای ململانێیەكی بەهێزی یانەكان و وەهەروەها كۆمەڵێك یاریزانمان پلەكانی یەكەم و دووەم و سێیەمیان بەدەست هێنالە پاڵەوانێتی تەمەنەكان وئەمانەش لەشكرێكی هزر و مەعریفەت وعەقلی زێڕینی كوڕان وكچانی یانەی شەتڕەنجی خانزادن.
     یاریزانان و ئەنجامەكان
    پەروا پشتیوان ئەحمەد.یەكەم18ساڵی
    نڤار سەردار عوسمان.دووەمی 18ساڵ
    عبدوڵڵا عەمار دووەمی 16ساڵ
    ڕۆزیا فەخرەدین ئاودل.دووەمی 16ساڵ
    هێلان دیار حەمە سالح قادر یەكەمی 6 ساڵی
    نڤار ڕێبوار حەمەساڵح قادر دووەمی 6ساڵی
    پەیوەند مەحمود محەمەد 14 ساڵی 
    پۆڵا ئازاد سابیر.
    ژیار دڵزار حەمە ساڵح قادر.
    هێڤەر دیار حەمەساڵح.
    پەری پشتیوان ئەحمەد.
    یەحیا دڵشاد حەسەن.
    ئاریكار ئومێد سابیر.
    پێشەوا پشتیوان ئەحمەد.
    یاد حسێن عبدولًَڵا
    باوان مەحمود محەمەد.
    عەلی دڵشاد حەسەن.
    دلین گەردین كریم.
    یاران سەردار عوسمان.