دلزار حەمە ساڵح باس لەچیرۆكی سەركەوتنەكانی شەترەنجی خانزاد دەكات

وەرزش
  • 5-11-2022, 13:28
  • +A -A

    هەولێر -  INA
    دلزار حەمە ساڵح دوای بڕین و گوزەری ساڵی 2022 وەك كەشكۆڵ ئامێزێك با لە چیرۆكی ساڵێكی پڕ بەرهەم  وئەنجامی گرنگ ودەستكەوتی بێ وێنە دەكات،هەروەها باس لەپێكهاتەی یانەی شەترەنجی خانزاد بەگشتی دەكات،ئەو بڕوای وایە لە رۆحی كارگێری دەستی پێكردووە و بە داوەر و راگەیاندن وراهێنەر ویاریزانەكان سەركەوتنەكان تۆماركراوە،لەلایەكی ترەوە ئەرشیف وەشانێك دەكات بۆ ئەوانەی مێژووی یانەكەیان نەزانیوە،جگە لە دەسپێكی دامەزراندنی یانەكە و قەیرانەكانیش ئەوانی نەوەستاندووە.
    دلزار حەمە ساڵحی سەرۆكی یانەی شەترەنجی خانزاد لەلێدوانێكی تایبەت بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) راگەیاندن و گوتی : یانەی شەتڕەنجی خانزاد لەسەرەتای دامەزراندنییەوە هەنگاوی باشی ناوە و قۆناغی باشی بڕیوە، لە قۆناغی سەرەتادا وای كردووە كە یاری شەتڕەنج زیاتر بە خەڵك ئاشنا بكات لە كردنەوەی خولی فێركردن و خولەكانی راهێنان و دواتر یانەكە لەسەر هەنگاوی راست و دروست قۆناغی باشی بڕی، هەروەها لە هەموو وڵات بناسرێت و ببێتە هۆی سەرنجی شەقامی وەرزشی و دەگاكانی راگەیاندن ومیدیاكارانی وەرزشی، ئێستا دەتوانین بڵێین یانەی خانزاد هۆكاری سەرەكی بوو بۆتە پردی پەیوەندی و ئاشنابوونی خەلك بە یاری شەتڕەنج.
    هەروەها گوتی : دە ساڵی یەكەمی تەمەنی خانزاد زۆر جیاوازە لەگەڵ دووەم دە ساڵی تەمەنی بە جۆرێك لە دوای ئەنجامدانی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شەترەنج لە ساڵی 2012 نەك تەنها سەرەتای بەنێودەوڵەتی بوونی شەترەنج خانزاد بوو، بەڵكو بەنێودەوڵەتی بوونی هەموو شەتڕەنجی كوردستان بوو، تەكانێكی گەورەی نا بەرووی نێودەوڵەتی و درووستكردنی پەیوەندییەكی تۆكمە لەگەڵ باڵاترین دەسەڵاتەكانی شەترەنجی نێودەوڵەتی، لە مێژوی هیج یانەیەكی شەتڕەنجی نەبووە نەك لە عێراق بەڵكو لە هەموو وڵاتانی ناوچەكە كە لە ماوەی دە ساڵدا بتوانێ ئەم هەموو قۆناغە بەسەركەوتووی ببڕێت و زۆرترن ئامانج بپێكێ و لە یانەیەكی شەتڕەنجی ئاسایی تەنها شارێك ببێتە یانەیەكی ناسراوی نێودەوڵەتی و سەرەرای خراپی باری دارایی یانەكە ، كەواتە لێرەدا دڵسۆزی كارگێرانی یانەكەو خانەوادەی شەتڕەنجزانان بە روونی دیارە .
    لەكۆتایش گوتی :  لە لایەن دەستەی كارگێری بە جۆرێك كار لەسەر پێشخستنی جومگە سەرەكیەكانی یانە كراوە ( یاریزان و راهێنەر و دادوەر  و راگەیاندن و  تاد....) كە ڕەنگدانەوەكی روون و ئاشكرای هەیە لە هەموو ناوەندەكانی كە كارو و چالاكی یاری شەتڕەنج ی تێدا ئەنجامدەدرێت، بە خۆشحاڵیەوە دەڵێم جوانترین پاداشت بۆ تۆ بریتیە لەو هەستە خۆشەی كاتێك دەبینیت یەكێك لە ( یاریزان یان دادوەر یان راهێنەر یان ... تاد ) خانزاد سەركەوتوو دەبێت و لە كۆتایی پاڵەوانیەتییەكان  خەڵات دەكرێت وەك ئەوە وایە كە هەرچی ملوانكەی سەركەوتن هەیە لە ملی تۆ كراوە.