وەزارەتی ناوخۆ دەستگیرکردنی ئەو دوو هێرشبەرەی راگەیاند کە هێرشیان بۆ سەر ئەفسەرێکی هاتووچۆ لە بەغدا ئەنجامدابوو

ئەمنی
  • 28-07-2023, 21:27
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ هەینی، وەزارەتی ناوخۆ دەستگیرکردنی ئەو دوو هێرشبەرەی راگەیاند کە هێرشیان بۆ سەر ئەفسەرێکی هاتووچۆ لە بەغدا ئەنجامدا بوو .
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی وەزیری ناوخۆ لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا رایگەیاند :- فەرماندەیی پۆلیسی بەغدا لەبەشی کەرخ دەستگیرکردنی ئەو دوو هێڕشکەرەی راگەیاند کە هێرشیان لە دژی ئەفسەرێکی هاتووچۆ ئەنجامدابوو .
    ئەو دوو کەسە بەگوێرەی فەرمانێکی دادوەری دەستگیرکران.
    ئەمڕۆ هەینی، وەزارەتی ناوخۆ ڕایگەیاند، ئەنجومەنی دادوەری دوو فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ئەو دوو دەستدرێژیکارە دەرکردووە کە هێرشیان لە دژی ئەفسەرێکی هاتووچۆ لە بەغداد ئەنجامدا.