دەستەی دەسپاکی جێگری پێشوی سەرۆکی پیشەسازی جەنگی بانگهێشت دەکات

ناوخۆ
  • 29-11-2022, 15:45
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    دەستەی دەسپاکی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کە فەرمانێکی بۆ بانگهێشتکردنی جێگری سەرۆکی پێشوی پیشەسازی جەنگی دەرکردووە.
    بەیاننامەی فەرمانگەی لێکۆڵینەوەی دەستەکە
    لەبەیاننامەیەکدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی دادگای لێکۆڵینەوەی کەرخ
    فەرمانی بانگهێشتکردنی بۆ جێگری پێشووی پیشەسازی جەنگی دەرکردووە لەبەر بەدبەکارهێنانی کارەکەی خۆی و زیانگەیاندنی بە بەرژەوەندی گشتی .
    ئاماژەشی بەوەکرد کە تۆمەتبارەکە هەستاوە بە ئاراستەکردنی نووسراوێک بۆ حکومەتی سڕبیا بۆ هاوکاریکردنی کۆمپانیایەکی عێڕاقی ناحکومی کەگوایا هاوبەشی لەگەڵ دەستەی پیشەسازی جەنگیداهەیە.
    بەیاننامەکە ئاماژەشی بەوەدا کە دادگای لێکۆڵینەوەی کەرخی دووەم فەرمانی بانگهێشتکردنەکەی بەپێی مادەی 331ی یاسای سزادانی عێڕاقی ژمارە 111ی ساڵی 1969 دەرکردووە.