دەستەی دەسپاکی : فەرمانی دەسگیرکردنی بۆ دوو فەرمانبەر دەرکرد

ناوخۆ
  • 10-01-2023, 12:40
  • +A -A

    بەغداد/INA

    دەستەی دەسپاکی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کە دووفەرمانی دەسگیرکردنی بۆدوو فەرمانبەر دەرکردووە کە بەرتیلیان وەرگرتووە.
    بەیاننامەی فەرمانگەی لێکۆڵینەوەی دەسپاکی کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی دادگای لێکۆڵینەوەی کەرخ فەرمانێکی دەسگیرکردنی دەرکردووە بۆ فەرمانبەرێکی پێشووی دەستەکە بەپێی بڕیاری 160 ی ساڵی 1983 کە بەسەرپێچی یاسایی خوازیاری پارەوەرگرتن بووە.
    وتیشی کە دادگاکە فەرمانی دەسگیرکردنی بۆخۆی وبۆژنەکەشی دەرکردووە کە پێشووتر فەرمانبەری دەسپاکی بوونە ، ڕوونیشی کردەوەکە فەرمانەکە بەپێی بڕیارەکانی مادەی 19/ دووەم ی یاسای دەسپاکی ژمارە30 ساڵی 2011 ی هەموارکراو دەرچوێندراوە.
    ئەمەو دادوەر حەیدەرحەنون پێشتر جەختی لەوەکردووەتەوە کە داوای لێکراوە بە زووترین کات داوای گێڕانەوەی تۆمەتبارەکان لە وڵاتی تورکیا بکات.