سەرۆک کۆمار جەخت دەکاتەوەلەسەر گرنگیدان بە دەرچووە سەرکەوتووەکان و خاوەن باوەڕنامەکان

سیاسی
  • 4-07-2023, 13:08
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    سەرۆک کۆمار عەبدوڵەتیف جەمال ڕەشید ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە جەختیکردەوەلەگرنگیدان بە دەرچووە سەرکەوتووەکان و خاوەن بڕوانامەکان.
    سەرۆکایەتی کۆمار لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی سەرۆک کۆمار ئەمڕۆ لەکۆشکی بەغداد پێشوازیکرد لە سەرۆکی ئەنجومەنی ڕاژەی گشتی فیدڕاڵی محمود تەمیمی.
    وتیشی لە دیدارێکدا باس لە یاسای بودجەو سەرجەم پێشهاتەکان کرا.
     کەپێوستە دامەزراندنەکان بەپێی یاسای ئەنجومەنی ڕاژە بێت و لەدەزگاکانی دەوڵەت کەسانی شیاو ولێهاتوو دابمەزرێنرێن.
    هەروەها سەرۆک کۆمارجەختی کردەوەسەرئەوەی کە پێویستە دامەزراندن بەپێی یاسای ڕاژەی فیدڕاڵی بەڕێوەبچێت ، و گرنگی بە دەرچووانی لێهاتوو و خاوەن بڕوانامەکان بدرێت.
    لەلایەن خۆیەوە محمود تمیمی سوپاس وپێزانینی خۆی ئاڕاستەی سەرۆک کۆمارکرد بۆ گرنگیدانی ، ئاماژەشی بەوەکرد کەپێویستە لەگەڵ وەزارەتی کار هەماهەنگی بکرێت بۆ کردنەوەی خولی ڕاهێنان بۆ لاوان بۆکارکردن لە پڕۆژەکانی وەبەرهێنان.
    هەروەها تمیمی ئاماژەی بەوەکرد کە ئەنجومەنی ڕاژە زانیاری پێویستی دەربارەی دەرچووانی زانکۆ و کۆلیژ وپەیمانگاکانی کوردستان کۆکردووەتەوە
    بەمەبەستی دامەزراندنیان لەوەزارەتەکانی حکومەت.