سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران : خەڵاتكردنی هەڵبژاردە وەرزشییە جیاوازەكان پەیامی بایەخدانی حكومەت دەگەینێت

وەرزش
  • 24-06-2023, 16:47
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ شەممە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران دووپاتیكردەوە كەخەڵاتكردنی هەڵبژاردنەكان لە بوارە وەرزشییە جیاوازەكاندا پەیامی بایەخدانی حكومەت دەگەینێت.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە تێیدا هاتووە" سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی پێشوازی لە شاندی هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی دەكات كە پاڵەوانێتی ڕۆژئاوایی ئاسیا بۆ خوار تەمەنی 23 ساڵە بەدەستهێنا".
    هەروەها ئەوەیش هاتووە كە "سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران پیرۆزبایی لە یاریزانانی هەڵبژاردە كرد كە بوونە هۆی دڵشادكردنی عێراقییەكان، هەروەها ڕایگەیاند" كەخەڵاتكردنی هەڵبژاردنەكان لە بوارە وەرزشییە جیاوازەكاندا پەیامی بایەخدانی حكومەت دەگەینێت، هەروەها نیشانەی ڕێباز و ئاراستەی حكومەتە كە باوەڕمان بە گرنگی وەرزش هەیە، بەڕێزیان ئاماژە بەوەدا كە میوانداریكردنی پاڵەوانێتییەكان ئاماژەیە بۆ سەقامگیری وڵاتان و توانایان بۆ ڕێكخستنی پاڵەوانێتییە وەرزشییەكان كە ئامرازێكی پەیوەندیكردنە لە نێوان گەلاندا، و نەوەك تەنها خولیایەك ".
    هەر بەپێی راگەیندراوەكەی ئەنجومەنی وەزیران "سودانی دەركردنی ڕێنمایی ڕاستەوخۆی بۆ وەزیری لاوان و وەرزشی دووپاتكردەوە بۆ پشتگیریكردنی كۆڕبەندەكانی لاوان و وەرزشی لە سەرجەم ناوچەكانی عێراق، ئاماژە بەوەشكرد كە وەرزش پێگەیەكی تایبەتی لەلایی عێراقیەكان هەیە، ئەمەش وا لە حكومەت دەكات زۆر كار بۆ وەرزش بكات، جەختیشی لەوە كردەوە كە ئەو هەڵبژاردە نیشتیمانانەی كە دەستكەوتی بەرچاویان بەدەستهێناوە دەتوانن لە ڕێگەی پشتگیریكردنەوە تۆپی پێی عێراق بخەنە سەر پۆدیۆمەكان".
    جێگای باسە لەلایی خۆیەوە سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی عێراق عەدنان دەرجال سوپاسی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی كرد بۆ ئەو پاڵپشتییە گەورەیەی كە پێشكێشی وەرزشی عێراقی دەكات لە بوارە جیاجیاكانیدا بەتایبەتی تۆپی پێ، هەروەها راهێنەری هەڵبژاردەی ئۆڵمپی رازی شنێیشل سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران دەربڕی بۆ ئەم پێشوازیە گەرمە و گرنگیدانی بەرچاوی بەڕێزیان بەوەرزش و تۆپی پێی عێراق.