راوێژکاری سەرۆک وەزیران: سەرۆک وەزیران بەم زوانە پدەستپێشخەرییەک بۆ پاڵپشتیکردنی سینەما و دراما و هونەر رادەگەنێت

هونەر
  • 23-06-2023, 16:13
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ هەینی"عارف سەعدی " ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری ڕۆشنبیری پشتڕاستیکردەوە، کە "محەمەد شیاع سودانی " سەرۆک وەزیران، بەم زوانە دەستپێشخەرییەکی بۆ پشتگیریکردن لە سینەما و دراما و کارە هونەرەکانی دیکە رادەگەیەنێت.
    "ساعدی" لەلێدوانێکدا بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند: دەستپێشخەرییەک لەلایەن سەرۆک وەزیرانەوە بۆ پاڵپشتیکردنی ڕۆشنبیران بەگشتی،هەروەها لەبوارەکانی سینەما و دراما و شانۆ و چاپکردنی کتێب و هونەری شێوەکاری و میوزیک رادەگەیەنێت ، ئەوە جگە لە ئەنجامدانی فێستیڤاڵەکان بە هاوکاری لەگەڵ یەکێتی نووسەران.
    ئاماژەی بەوەشکرد:- نوسراوی پەیوەست بەم دەستپێشخەرییە پێشکەش بە لایەنی پەیوەندیدار کراوە کە بەرپرسە لەئامادەکارییەکان، هەروەک ووڵامی نوسراوەکە گەراوەتەوە بۆ دیوانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران،بۆ تەرخانکردنی ئەو پاڵپشتیە داراییەی کە پێویست بوە بۆی تەرخانبکرێت ، چونکە ئەم دەستپێشخەرییە تایبەتە .
    ئاماژە بەوە شدەکات کە "بەم زووانە دەستپێشخەرییەکە رادەگەندرێت بۆ پشتگیریکردن لە سینەما و دراما کە مانگ و نیوێک دەخایەنێت.