خۆشویستنی کتێب

  • 13-06-2018, 00:00
  • +A -A

    لەم ساڵانەی دواییدا، گەرچی ژمارەی کتێبخانەکانی ناو شاران کەمیکردووەو هەندێکیان کردوویانە بە دووکانی وشکە (خۆراک)، هەندێکی تریان کردوویانە بە پەڕاوێزگەی فرۆشتنی دەفتەرو قەڵەم و جانتای قوتابخانە، بەڵام فێڵی دیکە بۆ کێشکردنی ئەوانەی ئاشقی کتێبن سەریانهەڵداوە. کۆمەڵێک شوێن پەیدا بوون کە فرە بابەتن و بەشێکیان بۆ کتێب تەرخان کردووە، وەک دووکانەکانی ڤێرجین، دەبلیو سمیس ئەمیر تاج سڕ و.صباح كوردستان ڕۆژانی ڕابردوو کاتێکی زۆرم سەرفکرد بۆ خۆڕاهێنان لەگەڵ سەدان کتێبی پەرش و بڵاوی ماڵەکەم، کە لەماوەی ساڵانێکی درێژدا لە کتێبخانەو پێشانگاکانی کتێب و دیاری هاوڕێیان، یان ئەو بڵاوکراوانەوە دەستم کەوتوون، کەلێرەو لەوێ دەیانبینم، یاخود بە ڕێگای پۆستە بۆم هاتوون. کتیبەکان زۆرو بابەتی جۆراو جۆر بوون، ڕۆمان، چیرۆک، کۆمەڵە شیعر، شانۆیی، نوسین لەبواری مێژوو و جوگرافیاو ئاییندا، هەروەها کەلتوری گەلان و شتی تریش کە هەندێکیانم خوێندۆتەوەو هەندێکیشیان چەند لاپەڕەیەک و تەواوم نەکردوون، هەندێکی دیکەشیان هەروا بەخاوێنی ماونەتەوەو دەستیان بۆ نەبراوە لەبەردەمی ئەو هەموو کتێبەدا شڵەژابووم، پرسیارێک بە مێشکمدا گوزەری کرد، بەلامەوە زۆر گرنگە: بۆچی دەبێت ئەو کتێبانە لای خۆمان گل بدەینەوە کە ناتوانین بیانخوێنینەوە؟ مەبەستم ئەوەیە کاتمان نیە بۆ خوێندنەوەیان؟ مرۆڤ هەرچەند خوێنەرێکی گەورە بێت، یان هەراش بێت، بێکارو کاسپی بێت، خۆی تەرخان کردبێت ناتوانێت ساڵانە لە پەنجا کتێب زیاتر بخوێنێتەوە؟ من ئاگام لەو ئامارە نیە کە باس لەوە دەکات ساڵانە چەند دەخوێنینەوە، بەڵام بەو حسیبەی من هەر لە منداڵیمەوە خوێنەرم ئەو قسەیە دەکەم، من لە ماڵێکدا گەورە بووم کە دەبوو هەر منداڵێک هەفتانە لەپاڵ وەزیفەکانی قوتابخانەیدا، چیرۆکێکیش بخوێنێتەوە، ئەوە یاسایەکی باوکانەی دڵگیر بوو، لەگەڵ من و زۆربەی براکانمدا بەردەوام بوو، وامان لێهات بێ ئەوەی فەرمانمان پێبکرێت یان یاسای بۆ دابنرێت، بەدوای کتێبدا ڕامان دەکرد. بەلای منەوە مەسەلەکە حەزێکە بۆ کۆکردنەوەی کتێب، پاشان ئومێدی ئەوەی کە کات هەبێت بۆ خوێندنەوەی هەموویان یان هەندێکیان، ئەو کەسەی خولیای کۆکردنەوەی کتێب دەیدات لە سەری، ناتوانێت وازی لێ بهێنیت. هاوڕێی خوێنەرو هەندێکی داهێنەریشم هەن کەهەموو چاپەکانی کتێبێکی دیاریکراویان هەیە، بە یەک چاپ ڕازی نابن، کە ڕەنگە بیخوێننەوە یان نا، کاتێکیش پرسیاری کتێبێکیان لێ دەکەین، بەرواری چاپەکانی یەکەم و دووهەم و بگرە دەهەمیشیان لەبەرە، لەوانەشە لەسەر ڕەفەی کتێبخانەکانیان بۆت دابگرن. کتێبە کەلتورییە فرە چاپەکان، یان ڕۆمانە کلاسیکییە وەرگێڕدراوەکانی ئەدەبی ڕوس و ئەوروپا، لەناو ئەو کتێبانەدان کە خەلک خولیای کۆکردنەوەیان هەیە. لەم ساڵانەی دواییدا، گەرچی ژمارەی کتێبخانەکانی ناو شاران کەمیکردووەو هەندێکیان کردوویانە بە دووکانی وشکە (خۆراک)، هەندێکی تریان کردوویانە بە پەڕاوێزگەی فرۆشتنی دەفتەرو قەڵەم و جانتای قوتابخانە، بەڵام فێڵی دیکە بۆ کێشکردنی ئەوانەی ئاشقی کتێبن سەریانهەڵداوە. کۆمەڵێک شوێن پەیدا بوون کە فرە بابەتن و بەشێکیان بۆ کتێب تەرخان کردووە، وەک دووکانەکانی ڤێرجین، دەبلیو سمیس، هەروەها کڕین و فرۆشی ئەلەکترۆنیش هەیە، ئەمیان ئاسان و خۆشەو خەڵک بە سانایی خۆیان دەکەن بەناویدا، دەشتوانیت داوای کتێبێک لە ماڵپەڕێک بکەیت و دوای ماوەیەک بۆت دەنێرن بۆ ماڵەوە. حەزکردن لە کتێبێک یان کۆمەڵێک کتێب، مەیلێكی بەهێز لای ئەو کەسەی حەزیان لێدەکات دەخوڵقێنێت تا هەرکات بەرچاوی کەوتن دەستیان بداتێ، من لە کتێبخانەکەی خۆمدا کتێبی مێژووییم بینی، تایبەت بە مێژووی سودان، چەند دانەیەکیشم هەیە، بۆم دەرکەوت هەرجارێک چووبم بۆ خەرتوم کڕیوم. بۆ نمونە کتێبی (شمشێر و ئاگر) سەلاتین پاشا، تایبەت بە یادەوەرییەکانی ئەفسەرە نەمساییەکەی سەردەمی شۆڕشی مەهدی، هەروەها کتێبی (جەنگی ڕووبار)ی وینستۆن چەرچل، کۆنە سەرەکوەزیرانی بەریتانیا، هەروەها کتێبەکانیشی لەبارەی (مەهدیزم)ەوە، ئەوکات پەیامنێری جەنگی بوو، هەروەها یادەوەرییەکانی شێخ بابەکر بەدری کە پڕێتی لە زانین و جوانی. هەندێک ڕۆمانی دووبارەشم لایە، وەک "شەوەکەی لیشبۆنە"ی ئێریک ماریا ڕیمارک، بێشک ژمارەیەک لە ڕۆمانەکانی مارکیزیش، کە بۆ ماوەیەک نوسەری هەڵبژاردەم بوو. جاری وا هەبوو هەمان کاری مارکیزم سێ چوار جار دەخوێندەوەو بێزار نەدەبووم، لەگەڵ چوونە ساڵەوەو کەمبوونەوەی زۆر شتی دیکە، خوێندنەوەش کەمێک سارد بۆنتەوە، جارێکیان نوسیم کە "ئیرێنیارای سۆزانیی" یان "ئیرندیرای بەستەزمان" م خوێندەوە کە کۆشکی نەنکی خۆی سوتاند، ئەو بە نوستوویی کاری دەکرد، نەنکە دڵڕەقەکەی خستیە سەر ڕێگای لەشفرۆشیی، بۆ ئەوەی نرخی کۆشکە سوتاوەکەی لێ وەربگرێتەوە. خوێندمەوەو هەستم بەو خۆشییە کۆنە نەکرد، کەچی لەگەڵ گەڕانەوەمدا بۆ ڕۆمانی "خۆشەویستی لە سەردەمی کۆلێرا"دا هەستم بەهەمان جۆش و خرۆش کردەوە. بێشک، خولیای کتێب جیاوازە لە ئارەزووی خوێندنەوە، هەندێجار زۆریش جیاوازە، ئێمە دەزانین کە ئەوروپاییەکان خوێنەری زۆر هەراشن، کەچی لەماڵەکانیان عەمباری کتێبیان نیە، ئەوان کتێبێک دەخوێننەوەو پاشان دەیفرۆشنەوە، بۆ لێکۆڵینەوە نەبێت لای خۆیان نایهێڵنەوە، کەچی لای خۆمان لە کتێبفرۆشییەکاندا کتێب کەڵەکەی کردووە، زۆربەی ئەوەی نوسراویشە کۆن و پواوە، خاوەنەکانیان تەنها لەژێر فشاردا ناچاربوون بیفرۆشن. لە ئەوروپا ڕەفەکان کتێبی نوێ‌و خاوێن، بیرمە جارێکیان لە گۆڕەپانی ڕبابلیکای ناوەڕاستی ڕۆمادا، ماوەیەکی زۆر لەبەردەم چەند کۆشکێکی کتێبفرۆشیدا وەستام، کۆمەڵێک کتێبم کڕی کە دەمزانی هەرگیز نایانخوێمەوە، چونکە من ئیتالی نازانم، مەسەلەکە ئەو خولیایەیە کە باسم کرد، وادیارە هیچ چارەسەری نیە. بەدڵنیایی یەکێک لەو شتانەی کە خوازیارانی کتێب کێش دەکات، ڕەنگی بەرگەکانێتی، هەندێجار زۆر شیک‌و زەنگین دروست دەکرێت، هەروەها ناونیشانەکان کە زۆر لێزانانە هەڵدەبژێردرێن، ئەوانە دەبن بە تەپکەو کەسەکە ناتوانێت خۆی قوتار بکات لێی، ناونیشانی وەک: خاک لەژێر پێیەکانیدا، یان چیرۆکی خۆشەویستی و تاریکی، یان زستانی لیشبۆنە، ئەمانە بۆ نمونە، بۆ من ئامڕازی کێشکردنن، کەچی لای خەڵکی تر ناونیشانن و هیچی تر. لێرەدا ئاماژە دەکەم بۆ جیاوازیی لە چەشەو زەوقدا، تەنانەت لە ڕوانینماندا بۆ ناونیشان و بەرگی کتێبەکانیش، ئەوانە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە دەگۆڕێن، ڕێک وەک خوێندنەوە وایە کە وتمان زەوق و چەشەی خەڵک جیاجیایە. بیرمە لە ناونیشانی کتێبێکی خۆم بێزار بووم، بەڵام لەبەر چیرۆکەکەی نەمتوانی بیگۆڕم، کەچی هەبوو بەلایەوە زۆر دڵگیر بوو، بە پێچەوانەشەوە ناونیشانی کتێبێکی دیکەی خۆمم زۆر لا جوان بوو، کەچی هەبوو بەدڵی نەبوو. دەمێنێتەوە دوا کۆمێنت لەبارەی ئەو کتێبانەی لای من قەتیس بوون، خۆم کۆکردۆتەوە بیانخوێنمەوە، دەشزانم لە ئێستادا ئەوە شیاو نیە. خۆ هەر دەبێ سەیرێکیان بکەم و پەڕەکانیان هەڵبدەمەوەو لەگەڵ هەندێکیان بڕۆم، واتە ئەوانەی ڕەنگە سودێکی مەعریفییان بۆم هەبێت. .