سەرۆك كۆماری كۆمار جەخت لەسەر گرنگی پتەوكردنی هاوكارییەكانی نێوان عێراق و ئیتالیا لە بوارەكانی پیشەسازی جۆراوجۆردا دەكاتەوە

سیاسی
  • 14-06-2023, 14:18
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە سەرۆک کۆمار دکتۆر لەتیف جەمال ڕەشید ، جەختی لە گرنگی بەهێزکردنی هاریکارییەکانی نێوان عێراق و ئیتالیا لە بوارە پیشەسازییە جۆراوجۆرەکاندا کردەوە
    سەرۆكایەتی كۆمار لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە تێیدا هاتووە:" ئەمڕۆ چوارشەممە سەرۆک کۆمار دکتۆر لەتیف جەمال ڕەشید، سەردانی ناوچە پیشەسازییەکانی هەرێمی ئیمیلیا ڕۆمانیای کرد لە میانی سەردانەکەیدا بۆ ئیتالیا".
    لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، "سەرۆک کۆمار لەسەردانەکەیدا بۆ ناوچە پیشەسازییەکان گوێی لە ڕوونکردنەوەیەک بوو لەسەر شێوازی تەکنەلۆژیا و بەرهەمهێنانی مۆدێرن و بازاڕکردن".
    لە سەردانەكەدا سەرۆك كۆمار جەختی لە "گرنگی پتەوكردنی هاوكارییەكانی نێوان عێراق و ئیتالیا لە بوارەكانی پیشەسازییە جۆراوجۆرەكاندا كردەوە".
    ئاماژەی بەوەشكرد، " عێراق چاوی لە بەهێزكردن و پەرەپێدانی كەرتی پیشەسازی و كردنەوەی كارگە وەستاوەكان و مۆدێرنكردنی كارگە وەستاوەكانە، بە سود وەرگرتن لە شارەزایی نێودەوڵەتی لەو بارەیەوە ".