سەرۆک ئەرکانی سوپا گەیشتنە ناوەندی ئۆپەراسیۆنیەکانی سەلاحەدین

ئەمنی
  • 5-06-2023, 11:51
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، شاندێکی ئەمنی باڵا بە سەرۆکایەتی "لیوا عەبدولئەمیر ڕەشید یاروڵڵا" سەرۆکی ئەرکانی سوپا، گەیشتە فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی سەڵاحەدین.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەرکانی سوپا، لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ناردوویەتی، ئاماژەی بەوەداوە" کە شاندێکی ئەمنی باڵا بە سەرۆکایەتی فەریقی یەکەم لیوا "عەبدولئەمیر ڕەشید یاروڵڵا " سەرۆکی ئەرکانی سوپا،بەیاوەری جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و فەرماندەی هێزی وشکانی ، گەیشتنە ناوەندی کەرتی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی سەڵاحەدین.
    هەروەک راگەیەندراوەکە باسی کردوە : ئامانجی سەردانەکە پێداچوونەوە یە بە دوایین پێشهاتە ئەمنییەکانی ناوچەکە .