سەید حەکیم هەوڵەکانی پەرلەمان لە پەسەندکردنی یاسای بودجە بەرز دەنرخێنێت

سیاسی
  • 12-06-2023, 10:38
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، سەید "عەمار حەکیم" سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی، هەوڵەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی لە تێپەراندنی یاسای گشتی بودجە بەرز نرخاند.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتیمانی، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، ڕایگەیاندووە:- حەکیم هەوڵەکانی ئەنجومەنی نوێنەران و لیژنەکانی پەرلەمانی و کوتلەکان ، وەزارەت و دامەزراوە حکومییەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکانی بەرزنرخاند کە بووە هۆی داڕشتن و گفتوگۆ و پەسەندکردنی یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی بۆ سێ ساڵ ، کە زۆرێک لە بڕگە و بابەتەکانی، خەرجکردنی لایەنی گەشاوە لە بوارەکانی خزمەتگوزاری و گەشەپێدان و وەبەرهێنانی لەخۆ گرتوە ،کە توانای هێنانەدی خزمەتگوزاری بەرچاوی بۆ خەڵک هەیە.
    سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتیمانی لەپەیامەکەیدا دەڵێت : پیرۆزبایی لە گەلی عێراقی خۆمان دەکەین و داوا لە پەرلەمان دەکەین دەستپێشخەری بکات لە دەرکردنی یاسای نەوت و گاز و یاساکانی دیکە کە پەیوەندی ڕاستەوخۆیان لەگەڵ ژیانی هاووڵاتیان هەیە، هاوکات داواش دەکەین کە حکومەتی عێراق لەم بودجەیەدا وەبەرهێنان بکات بۆ بەدیهێنانی گەشەپێدانی هەمەلایەنە لە وڵاتەکەدا.