ئەنجومەنی نوێنەران دەنیشتەکانی دەستپێکردەوە

سیاسی
  • 11-06-2023, 20:36
  • +A -A

    بەغداد/ INA

    ئەمڕۆ یەکشەممە، ئەنجومەنی نوێنەران دانیشتنی ژمارە (31)ی خۆی بۆ تەواوکردنی دەنگدان لەسەر یاسای بودجەی فیدراڵی ئەنجامدا.
    فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران ، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، ڕایگەیاندووە، کە "محەمەد حەلبوسی " سەرۆکی ئەنجومەن ، کارەکانی دانیشتنی ژمارە (31)ی خولی یەکەم یاسادانانی ساڵی دووەمی یاسادانان لە خولی پێنجەمی هەڵبژاردنەکانی کردەوە.
    فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەران لە بەیاننامەکەیدا ئەوەشی ڕایگەیاندوە " کە ئەنجوومەنی نوێنەران دەنگیدا بە زیادکردنی بڕگەیەک بۆ بەرنامەی کارەکەی کە (خوێندنەوەی دووەمە بۆ یاسای پێشنیارکراو بۆ هەمواری دووەمی یاسای گۆرینی ئەندامانی پەرلەمان) .