بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە دانیشتنی ئەمڕۆییدا

سیاسی
  • 19-12-2022, 21:27
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، لەمیانی دانیشتنی هەشتەمین خولی ئاسایی خۆیدا، کە بە سەرۆکایەتی"محەمەد شەیاع سودانی" سەرۆک وەزیرانی عێراق بەڕێوەچوو، چەند بڕیارێکی دەرکرد.
     نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق،لەبەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، ڕایگەیاندووە"ئەمڕۆ دووشەممە"محەممەد شەیاع سودانی" سەرۆک وەزیرانی عێراق سەرۆکایەتی هەشتەمین دانیشتنی ئاسایی ئەنجوومەنی وەزیرانی کرد.
    بەیاننامەکە ئاماژە بەوەشدەکات کۆبونەوەکە دۆخی وڵاتی تاوتوێ کرد و کۆمەڵێک مەلەف گفتوگۆیان لەسەر کرا، ئەوە جگە لە گفتوگۆکردن لەسەر تەوەرەکانی ناو بەرنامەی کار، کە چەندین بڕیاڕ و ڕاسپاردەی لەبارەوە دران.
     بەیاننامەمە ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەنجومەنی وەزیران دانیشتنەکەی بەگفتوگۆ کردن لەسەر دۆخی ئەمنی پارێزگای کەرکوک دەستپێکرد،کە دوابەدوای ئەو پێشهاتە ئەمنیانەی سنورەکەی گرتەوە چەندین شەهید لە هێزە ئەمنیەکان کەوتەوە ، لەوبارەیەوە وەزیری ناوخۆ کورتەیەکی لەبارەی ئەو ڕێوشوێنانەی کە گیراونەتەبەر بۆ ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی ئەو جۆرە پێشێلکارییانە خستەروو. 
     ئەنجومەنی وەزیران لەبەشێکی تری کارنامەی دانیشتنەکەیدا باسی ئەو هەوڵانەی کرد کە تیمی ئەندازیاری و خزمەتگوزاری،حکەمەت بە بەردەوامی خزمەتگوزاری بۆ ناوچە هەژارەکان وشوێنی نیشتەجێبوونیان پێشکەش دەکات،لەو روانگەیەشەوو ئەنجومەنی وەزیران ئەمانەی خوارەوەی پەسەند کرد:
     1- ڕێگەدان بە تیمی خزمەتگوزاری و ئەندازیاری، بە هەماهەنگی لەگەڵ بەشە پەیوەندیدارەکان، بۆ ئەنجامدانی کاری خەزمەتگوزاری بۆ ئەو ناوچانەی کە بە کشتوکاڵ ناسراون و مولکی دەوڵەتن، یان ئه‌و ناوچانه‌ی كه‌مامه‌ڵه‌ کردن لەگەڵی هه‌ندێك زه‌حمه‌ته‌ و به‌واقیعی حاڵ بوینه‌ ناوچه‌ی نیشتەجێ له‌چوار چێوه‌ی دیزاینه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی شاره‌كانی به‌غدا یان سنوری شاره‌وانیه‌كانی پارێزگه‌كانی تر. 
    2- ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران بەدواداچوون دەکات لەگەڵ ئەنجومەنی نوێنەران، بۆ تەواوکردنی ڕێکارەکانی دەرکردنی یاسای تەرخانکردنی زەوییە کشتوکاڵییەکان و رەز و باخەکان ، کە دەکەوێتە چوارچێوەی دیزاینی بنەڕەتی شاری بەغدا و شارەوانییەکانی دیکە ،بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژامارە (207 ساڵی 2019).
    هەروەک بەمەبەستی درێژەدان بە کارکردن لەسەر پەرەپێدانی بەغدای پایتەخت و باشترکردنی خزمەتگوزارییەکانی، ئەنجوومەنی وەزیران ئەم بڕیارانەی خوارەوەی دا :- 
    ١- درێژکردنەوە و کاررکردن بە بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیرانی ژمارە (377) ی ساڵی 2021 و ژمارە (214)ی ساڵی 2022 سەبارەت بە دەسەڵاتدان بە ئەمینداریەتی بەغدا بۆ جێبەجێکردنی ڕاستەوخۆی پڕۆژەکانی پەرەپێدانی دوکان و شەقامەکانی بەغدای پایتەخت، لە چوارچێوەی بودجەی کارپێکردن بۆ ساڵی ٢٠٢٣.
     لەبەیاننامەکە ئەوەش هاتوە کە "ئەنجومەن گفتوگۆی لەسەر میکانیزمەکانی کارەکانی کۆمپانیای هەڵکەندنی عێراق کرد، بۆ تێپەڕاندنی ئاستەنگەکانی بەردەم ڕەوتی کارەکانی،هەروەک بڕیاڕیدا کە ئەنجومەن ڕاسپاردەی ئەنجومەنی وەزاری بۆ وزەی ژمارە (50ی ساڵی 2022)ی پەسەندبکات بەپێی ئەمانەی خوارەوە:
    - نوێکردنەوەی وەدەرنانی کۆمپانیای هەڵکەندنی عێراقی لەو دوو شێوازەی (تاکە ئۆفەر و بەڵێندەرایەتی ڕاستەوخۆ) کە لە ڕێنماییەکانی جێبەجێکردنی گرێبەستە حکومییەکان (2ی ساڵی 2014)دا هاتووە بۆ ئەوەی بتوانێت وەزارەتی نەوت کۆمپانیاکانی نەوت بتوانێت کارەکانی هەڵکەندن و چاککرن بدرێت بە کۆمپانیای هەڵکەندن کە تایبەتمەندە لەم بوارەدا.
     بەیاننامەکە "لە دانیشتنەکەدا ئەوەشی خستۆتە روە کە گفتوگۆ کراوە لەسەر پڕۆژەی پاڵاوگەی بەسرا ، کە لە قۆناغی چوارەمیدا، لەگەڵ پێداویستییە سەرەتاییەکانی،ئەنجومەنی وەزیران ئەم بڕیارانەی خوارەوەی پەسەندکرد:
    1- پەسەندکردنی مەرجەکانی دارایی کە لە نوسراوی وەزارەتی دارایی ژمارە (11518) لە بەرواری 11ی کانونی یەکەمی 2022 دا هاتووە، هەروەها دەسەڵاتدان بە وەزیری دارایی بۆ واژۆکردنی ڕێککەوتنی قەرز بۆ پارەدارکردنی پرۆژەی پاڵاوگەی بەسرە - Cofactor Fracking (FCC)، لە قۆناغی چوارەمدا ، کە لەلایەن ئاژانسی هاوکاری ژاپۆنەوە (جایکا) پارەدار دەکرێت.
     2- خستنەڕووی قۆناغی پێنجەمی پڕۆژەکە لە چوارچێوەی یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی بۆ ساڵی دارایی / 2023.
    لەبەشێکی دیکەی بەیاننامەکەد هاتووە "کە "ئەنجومەن باسی لە پرسەکانی دیکەی بەرنامەی کاری کردووە، و ئەم بڕیارانەی خوارەوەی لەبارەوە دران:
     یەکەم/ پەسەندکردنی ڕەشنووسی یاسایەک کە ڕێکەوتننامەکەی پەسەند دەکات بۆ دوورکەوتنەوە لە دوو باجدان و ڕێگریکردن لە خۆدزینەوە لە پێدانی باج لەسەر داهات و سەرمایەی نێوان حکومەتی کۆماری عێراق و حکومەتی کۆماری تورکیا، کە لەلایەن ئەنجومەنی دەوڵەتەوە ئامادەکراوە، و ڕەوانەکردنی بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی کراوە بە پشتبەستن بە بڕگەکانی مادەکانی (٦١/ بڕگەی یەکەم، و ٨٠/ بڕگەی دووەم)ی دەستوور.
     دووەم / پەسەندکردنی ڕەشنووسی یاسای پەسەندکردنی پرۆتۆکۆڵی عەرەبی بۆ ڕێگریکردن و بەرەنگاربوونەوەی چەتەی دەریایی و دزی چەکداری هاوپێچ و تەواوکەری ڕێککەوتننامەی عەرەبی بەرەنگاربوونەوەی تاوانە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان، کە لەلایەن ئەنجومەنی دەوڵەتەوە ئامادەکراوە، و ڕەوانەی ئەنجومەنی نوێنەراندەکرێت ، لەسەر بنەما و بڕگەکانی مادەکانی (٦١/ بڕگەی یەکەم، و ٨٠/ بڕگەی دووەم) لە دەستووری عێراق.
     سێیەم: هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی ژمارە (242)ی ساڵی 2021 سەبارەت بە دانانی (عەلی جاسم یوسف محسن یاسیری) وەک جێگری سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکان، بەهۆی پێچەوانەی مەرجی خزمەتگوزاری کە لە مادەی (1 / چوارەم)دا ئاماژەی پێکراوە لە یاسای دەسەڵاتی دەروازە سنوورییەکانی (30ی ساڵی 2016).
    چوارەم/ کارنەکردن بە کۆکردنەوەی رسوماتی گومرگی و بڕی باجی پێشوەختە کە لە مادەی (16/ چوارەم) لە یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی بۆ ساڵی دارایی 2021 دیاریکراوە، چونکە لە کۆتایی ساڵی دارایی 2021 کۆتایی دێت، لەگەڵ جەختکردنەوە لەدەستەی گشتی گومرگی و دەستەی گشتی باج بۆ کۆکردنەوەی ئەو کرێ و بڕە گومرگیانە باج کە لەسەر ئەو کاڵایانە دانراو کە دێتە ناو عێراق لە دەروازە سنوورییەکانەوە.