سەرۆك وەزیران: كەرتی تەندروستی نوێنەرایەتی یەكێك لە گرنگترین ئەولەویەتەكانی حكومەت دەكات

سیاسی
  • 11-06-2023, 15:38
  • +A -A

    بەغدا  - INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی،دووپاتیكردەوە كە كەرتی تەندروستی نوێنەرایەتی یەكێك لە گرنگترین ئەولەویەتەكانی حكومەت دەكات كە لە بەرنامەی حكومەتەكەیدا شوێنی بۆ تەرخانكردووە.
    لە ڕاگەیەندراوێكی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە : محەممەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە وەزیری تەندروستی شانشینی هاشمیی ئوردن فیراس هەواری و شاندی یاوەری كرد.
    ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد : لە میانەی دیدارەكەدا گفتوگۆیان لەسەر پەیوەندییەكانی هاریكاری نێوان هەردوو وڵات كرا لە بوارەكانی هاریكاری پزیشكی و لۆكاڵیكردنی پیشەسازییەكانی دەرمان، هەروەها لە كۆبوونەوەكەدا باس لە میكانیزمەكانی كاری هاوبەش لە بواری بەڕێوەبردنی نەخۆشخانە و كۆنتڕۆڵكردنی دەرمان و ئاڵوگۆڕی دەرمان كرا و هەروەها ئەزموونەكان و هەماهەنگی هاوبەش بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە جۆراوجۆرەكان.
    لە میانی دیدارەكەدا سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران جەختی لە قوڵایی پەیوەندییە مێژووییە برایەتییەكانی نێوان عێراق و ئوردن و گرنگی ئەنجامدانی دیداری بەردەوام لەگەڵ برایان كردەوە.
    جەختیشی لەوە كردەوە : كە كەرتی تەندروستی نوێنەرایەتی یەكێك لە گرنگترین ئەولەویەتەكانی حكومەت دەكات كە لە بەرنامەی حكومەتەكەیدا شوێنی بۆ تەرخانكردووە، ئاماژەی بەوەشكرد عێراق ئەزموونی دەوڵەمەندی هەیە بەهۆی ئەو هەلومەرجەی كە پێیدا تێپەڕیوە، بەتایبەتی لە كاتی شەڕی دژی تیرۆر.
    لای خۆیەوە وەزیری میوان سڵاوی سەرۆكی وەزیرانی ئوردنی بە سودانییەكان گەیاند و خواستی وڵاتەكەی بۆ چەسپاندنی هاوكارییەكان لە بوارە جیاوازەكاندا دەبڕی.